مەتا 18:13-21
مەتا 18:13-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته گوێ له په‌ندی تۆوده‌ره‌كه بگرن: هه‌ر كه‌سێک وشه‌ی پاشایه‌تی ببیستێت و تێینه‌گات، به‌دكار دێت و ئه‌وه‌ی له دڵیدا تۆوكراوه ده‌یڕفێنێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگاكه تۆوكرا. ئه‌وه‌ی له زه‌وییه به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه وشه‌كه ده‌بیستێ و یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندی ده‌كات، به‌ڵام له خۆیدا بێ ڕه‌گه و كاتییه، كاتێ له پێناوی وشه‌كه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه ڕووده‌دات، یه‌كسه‌ر ته‌گه‌ره ده‌كات.
مەتا 18:13-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کەواتە گوێ لە واتای نموونەی جوتیارەکە بگرن: هەرکەسێک پەیامی شانشین ببیستێت و تێینەگات، شەیتان دێت و ئەوەی لە دڵیدا تۆوکراوە دەیڕفێنێت. ئەمانە ئەو تۆوانەن کە کەوتنە سەر ڕێگاکە. ئەوانەی کەوتنە سەر بەردەڵانەکە، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕەگیان نییە و کاتین، کاتێک لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون.