مەتا 31:13-34
مەتا 31:13-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه و فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی ئاسمانان وه‌ک ده‌نكه خه‌رته‌له وایه، كه یه‌كێک بیبات و له كێڵگه‌كه‌یدا بیچێنێ، كه بچووكترین تۆوه، به‌ڵام كاتێ گه‌شه ده‌كات، گه‌وره‌ترین ڕووه‌كه و ده‌بێته دره‌خت، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمانیش دێن و له‌سه‌ر لقه‌كانیدا هێلانه ده‌كه‌ن”. په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ فه‌رموون: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له هه‌وێنێک ده‌چێت، ژنێک بردی و خستییه نێو سێ پێوانه ئارده‌وه، تاكو هه‌مووی هه‌ڵهات”. ئیشۆع هه‌موو ئه‌مانه‌ی به په‌ند بۆ كۆمه‌ڵه‌كه فه‌رموو، به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن،
مەتا 31:13-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان وەک دەنکە خەرتەلەیەک وایە، کە یەکێک بیهێنێت و لە کێڵگەکەیدا بیچێنێ، هەرچەندە لە هەموو تۆوەکانی دیکە بچووکترە، بەڵام کاتێک گەشە دەکات، ڕووەکێکی گەورەی لێ دەردەچێت و دەبێتە درەخت، تەنانەت باڵندەی ئاسمانیش دێن و لەسەر لقەکانی هێلانە دەکەن.» نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە: «شانشینی ئاسمان لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.» عیسا هەموو ئەم بابەتانەی بە نموونە بۆ خەڵکەکە باسکرد، بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن،