مەتا 47:13-50
مەتا 47:13-50 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها پاشایه‌تیی ئاسمانان له تۆڕێک ده‌چێت فڕێ درابێته ده‌ریاوه، له هه‌موو جۆرێک كۆده‌كاته‌وه. كاتێ پڕبوو، ڕایانكێشایه كه‌نار، دانیشتن باشه‌كانیان له سه‌به‌ته‌دا كۆكرده‌وه و خراپه‌كانیشیان فڕێ دا ده‌ره‌وه. پایانی جیهانیش ئاوا ده‌بێت: فریشته‌كان ده‌رده‌چن و به‌دكاران له خوداناساندا جیا ده‌كه‌نه‌وه و فڕێیانده‌ده‌نه نێو كووره‌ی ئاگره‌وه. جا له‌وێ ده‌بێته گریان و جیڕه‌ی ددان”.
هاوبەشی بکە
مەتا 13 بخوێنەوەمەتا 47:13-50 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەروەها شانشینی ئاسمان لە تۆڕێک دەچێت فڕێدرابێتە دەریاچەوە، لە هەموو جۆرەکانی ماسی کۆدەکاتەوە. کاتێک تۆڕەکە پڕ بوو، ماسیگرەکان ڕایانکێشایە کەنار، باشەکانیان لە سەبەتەدا کۆکردەوە و خراپەکانیشیان فڕێ‌دا. کۆتایی زەمانیش ئاوا دەبێت: فریشتەکان دێن و بەدکاران لەناو ڕاستودروستاندا دەردەهێنن و فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە. جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.»
هاوبەشی بکە
مەتا 13 بخوێنەوە