مەتا 14:17-18
مەتا 14:17-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ گه‌یشتنه لای كۆمه‌ڵه‌كه، پیاوێک هات و له‌به‌رده‌می چۆكی دادا و وتی: “گه‌وره‌م، به‌زه‌ییت به كوڕه‌كه‌مدا بێته‌وه، په‌ركه‌می هه‌یه و ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت. زۆر جار ده‌كه‌وێته نێو ئاگر و زۆر جاریش نێو ئاوه‌وه. هێنامه لای قوتابییه‌كانت، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاكی بكه‌نه‌وه”. جا ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ و چه‌وت، تا كه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تا كه‌ی به‌رگه‌تان بگرم؟ بیهێننه ئێره بۆ لام!”. ئیشۆعیش لێی ڕاخوڕی و شه‌یتانه‌كه لێی هاته ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌وه كوڕه‌كه چاكبووه‌وه.
مەتا 14:17-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک گەیشتنە لای خەڵکەکە، کابرایەک هات و لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: «گەورەم، بەزەییت بە کوڕەکەمدا بێتەوە، فێدارە و ئازارێکی زۆر دەچێژێت. زۆر جار دەکەوێتە ناو ئاگر و زۆر جاریش ناو ئاوەوە. هێنامە لای قوتابییەکانت، بەڵام نەیانتوانی چاکی بکەنەوە.» جا عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ و خوار، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ ئەو کوڕە بهێننە ئێرە بۆ لام.» عیسا لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی و لە کوڕەکە هاتە دەرەوە، لەو کاتەوە کوڕەکە چاک بووەوە.