مەتا 1:27-25
مەتا 1:27-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ بووه به‌یانی، هه‌موو كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل دژ به ئیشۆع ڕاوێژیانكرد تاكو بیكوژن. جا به‌ستیانه‌وه و بردییان و دایانه ده‌ست پیڵاتۆسی پونتوسی فه‌رمانڕه‌وا. ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد كه بینی ئیشۆع بڕیاری به‌سه‌ردا درا، په‌شیمان بووه‌وه، سی دراوه زیوه‌كه‌ی بۆ كاهینانی باڵا و پیران گه‌ڕانده‌وه و وتی: “گوناهم كرد كه خوێنێكی بێ‌تاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به ئێمه چی؟ خۆت ده‌زانیت!” ئه‌ویش زیوه‌كانی له په‌رستگادا فڕێ‌دا و ڕۆیی، چوو خۆی خنكاند. جا كاهینانی باڵا دراوه زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و وتیان: “دروست نییه بیخه‌ینه نێو گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه، چونكه نرخی خوێنه”. ئینجا ڕاوێژیان كرد و كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان پێی كڕی، بۆ گۆڕستانی بێگانان. بۆیه ئه‌و كێڵگه‌یه تاكو ئه‌مڕۆش پێی ده‌ووترێ “كێڵگه‌ی خوێن”. ئه‌وسا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وتراوه، هاته دی: {سی زیوه‌كه‌یان برد، نرخی به‌ها بۆ دانراو، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌كانی ئیسڕائیل خه‌مڵاندییان. ئینجا به كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان دا، وه‌ک په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدام} . ئیشۆعیش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، وتی: “ئایا تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خۆت ده‌ڵێیت”. كاتێ كاهینانی باڵا و پیران سكاڵایان لێی ده‌كرد، هیچ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه. پیڵاتوس پێی وت: “گوێت لێ نییه چه‌ند گه‌واهیت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، فه‌رمانڕه‌واش زۆر سه‌رسام بوو. له جه‌ژندا فه‌رمانڕه‌وا كردبوویه نه‌ریت، گیراوێک بۆ خه‌ڵكه‌كه ئازاد بكات، ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت. له‌و كاته‌دا گیراوێكی به‌ناوبانگیان هه‌بوو، ناوی به‌ڕئه‌ببا بوو. جا كاتێ كۆببوونه‌وه، پیڵاتوس پێی وتن: “كێتان ده‌وێ بۆتانی به‌ربده‌م؟ به‌ڕئه‌ببا یان ئیشۆع، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” چونكه زانی له به‌ر ئیره‌یی ئیشۆعیان ڕاده‌ست كردبوو. كاتێ له‌سه‌ر ته‌ختی دادگایی دانیشتبوو، ژنه‌كه‌ی هه‌واڵی بۆ نارد و وتی: “نه‌كه‌ی شتێک له‌و بێتاوانه بكه‌ی، چونكه ئه‌مڕۆ له خه‌وندا له‌به‌ر ئه‌و زۆر ئازارم چێژتووه”. به‌ڵام كاهینانی باڵا و پیران كۆمه‌ڵانه‌كه‌یان جۆش دا كه داوای به‌ڕئه‌ببا بكه‌ن و ئیشۆع له‌ناوببه‌ن. فه‌رمانڕه‌وا وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی وتن: “له‌م دووانه كامه‌تان ده‌وێ بۆتان ئازاد بكه‌م؟” وتیان: “به‌ڕئه‌ببا!”. پیڵاتوس پێی وتن: “ئه‌ی چی له ئیشۆع بكه‌م، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێ مه‌سیح؟” هه‌موو وتیان: “با له‌خاچ بدرێت!” ئه‌ویش وتی: “بۆ؟ چ خراپه‌یه‌كی كردووه؟” به‌ڵام زیاتر هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “با له‌خاچ بدرێت!” پیڵاتوس بینی سوودی نییه و خه‌ریكه ئاژاوه ڕووده‌دات، ئاوی هێنا و له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستی شوشت و وتی: “من بێ‌تاوانم له خوێنی ئه‌م بێتاوانه! له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه!” گه‌ل هه‌موو وه‌ڵامیان دایه‌وه: “با خوێنی له ئه‌ستۆی ئێمه و منداڵمان بێت”
مەتا 1:27-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن. جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا. ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێ‌تاوان کرد.» گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.» ئەویش زیوەکانی لە پەرستگا فڕێ‌دا و چوو خۆی هەڵواسی. بەڵام کاهینانی باڵا دراوە زیوەکانیان هەڵگرتەوە و گوتیان: «دروست نییە بیخەینە گەنجینەی پەرستگاوە، چونکە نرخی خوێنە.» ئینجا تەگبیریان کرد و کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێ کڕی. لەبەر ئەوە ئەو کێڵگەیە هەتا ئەمڕۆش پێی دەگوترێ کێڵگەی خوێن. ئەوسا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەر یەرمیا گوتراوە، هاتە دی: ﴿سی پارچە زیوەکەیان برد، ئەم نرخە لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە لەسەری خەمڵێنرا، ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.﴾ عیساش لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوا ڕاوەستا، فەرمانڕەواش لێی پرسی و گوتی: «ئایا تۆ پاشای جولەکەی؟» عیساش فەرمووی: «خۆت گوتت.» کاتێک کاهینانی باڵا و پیران سکاڵایان لێی دەکرد، هیچ وەڵامی نەدەدایەوە. پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییە چەند شایەتیت لەسەر دەدەن؟» بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە، فەرمانڕەواش زۆر سەرسام بوو. لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا کردبوویە نەریت بەگوێرەی خواستی خەڵکەکە بەندکراوێک ئازاد بکات. لەو کاتەدا گیراوێکی بەناوبانگیان هەبوو کە ناوی باراباس بوو. لەبەر ئەوە کاتێک کۆببوونەوە، پیلاتۆس لێی پرسین: «دەتانەوێت کێتان بۆ ئازاد بکەم، باراباس یان عیسا، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» چونکە زانی لەبەر ئیرەیی عیسایان بە گرتن دابوو. کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.» بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆش‌دا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت. فەرمانڕەوا وەڵامی دانەوە: «لەم دووانە کامەتان دەوێ بۆتان ئازاد بکەم؟» گوتیان: «باراباس.» پیلاتۆس لێی پرسین: «ئەی چی لە عیسا بکەم، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» هەموو گوتیان: «با لە خاچ بدرێت!» ئەویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «با لە خاچ بدرێت!» پیلاتۆس بینی سوودی نییە و خەریکە ئاژاوە ڕوودەدات، ئاوی هێنا و لەبەردەم خەڵکەکە دەستی شوشت و گوتی: «لە خوێنی ئەمە بێ‌تاوانم! لە ئەستۆی ئێوەیە!» گەل هەموو وەڵامیان دایەوە: «با خوێنی لە ئەستۆی ئێمە و منداڵمان بێت!»