مەرقۆس 5:16-8
مەرقۆس 5:16-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ چوونه نێو گۆڕه‌كه، گه‌نجێكیان بینی له‌لای ڕاست دانیشتبوو، پۆشاكێكی سپی له‌به‌ر بوو، ئه‌وانیش تاسان. پێی وتن: “مه‌تاسێن! ئێوه به شوێن ئیشۆعی ناسڕه‌تیی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و هه‌ستایه‌وه! لێره نییه. ئه‌وه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی لێیان دانا. به‌ڵام بڕۆن به قوتابییه‌كانی و به په‌تڕۆس بڵێن: ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێت بۆ گلیلا، وه‌ک پێی فه‌رموون له‌وێ ده‌یبینن”. خێرا ده‌رچوون و له گۆڕه‌كه هه‌ڵاتن. چونكه له‌رز و سه‌رسامی دایگرتبوون، هیچیان به كه‌س نه‌ووت، چونكه ده‌ترسان.
مەرقۆس 5:16-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا چوونە ناو گۆڕەکە و لەلای ڕاستەوە گەنجێکیان بینی دانیشتبوو، کەوایەکی سپی لەبەر بوو، ئیتر تاسان. پێی گوتن: «مەتاسێن، بە شوێن عیسای ناسیرەیی لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو هەستایەوە! لێرە نییە. ئەوەتا ئەو شوێنەی لێیان دانا. بەڵام بڕۆن و بە قوتابییەکانی و بە پەترۆس بڵێن، ”ئەو پێشتان دەکەوێت بۆ جەلیل، وەک چۆن پێی فەرموون لەوێ دەیبینن.“» ژنەکان لە گۆڕەکە هاتنە دەرەوە و هەڵاتن. لەرز و سەرسامی دایگرتبوون، هیچیان بە کەس نەگوت، چونکە دەترسان. [