مەرقۆس 21:5-43
مەرقۆس 21:5-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان ئیشۆع به كه‌شتیه‌كه په‌ڕییه‌وه ئه‌وبه‌ر، هه‌ر له‌ده‌م ئاوه‌كه بوو كۆمه‌ڵێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه. یه‌كێک له پێشه‌وایانی كه‌نیشت هات، ناوی یایرۆس بوو، كاتێ ئیشۆعی بینی، له‌به‌رپێی كه‌وت و زۆر لێی پاڕایه‌وه و وتی: “كچه بچووكه‌كه‌م له دواهه‌ناسه‌دایه، بریایه بێیت و ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ تاكو چاكبێته‌وه و بژیێت!”. ئیشۆع له‌گه‌ڵی چوو، كۆمه‌ڵانێكیش دوای كه‌وت و پاڵه‌په‌ستۆی لێ ده‌كرد. ژنێک دوازده ساڵ بوو خوێنبه‌ربوونی هه‌بوو. به ده‌ستی زۆر پزیشک ئازاری زۆری چێژتبوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو خه‌رجی كردبوو، هیچ سوودیشی نه‌بوو، به‌ڵكو خراپتر ببوو. كاتێ باسی ئیشۆعی بیستبوو، هاته نێو كۆمه‌ڵه‌كه و له دواوه ده‌ستی له كراسه‌كه‌ی دا، چونكه وتبوو: “ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌ست له كراسه‌كه‌ی بده‌م، چاک ده‌بمه‌وه”. یه‌كسه‌ر خوێنبه‌ربوونه‌كه‌ی ڕاوه‌ستا و له له‌شیدا هه‌ستی به چاكبوونه‌وه كرد له نه‌خۆشییه‌كه‌ی. یه‌كسه‌ر ئیشۆعیش زانی هێزێک لێی ده‌رچوو، ئاوڕی له خه‌ڵكه‌كه دایه‌وه و فه‌رمووی: “كێ ده‌ستی له كراسه‌كه‌م دا؟” قوتابییه‌كانی پێیان وت: “ده‌بینیت خه‌ڵكه‌كه پاڵه‌په‌ستۆت لێده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌فه‌رمووی كێ ده‌ستی لێدام؟” چاوی ده‌گێڕا، تاكو بزانێت كێ بوو وایكرد. ژنه‌كه‌ش به ڕووداوه‌كه‌ی خۆی ده‌زانی، به ترس و له‌رزه‌وه هات، له‌به‌رده‌می كه‌وت و هه‌مووی به ڕاستی پێ وت. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “كچم، باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه، به دڵنیایی بڕۆ و له نه‌خۆشییه‌كه‌ت چاكببه‌وه”. كاتێ ئیشۆع قسه‌ی ده‌كرد، كه‌سانێک له ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌وه هاتن، وتیان: “كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر بۆ ڕابی ماندوو ده‌كه‌یت؟”. ئیشۆع گوێی به قسه‌كه‌یان نه‌دا، به پێشه‌واكه‌ی كه‌نیشتی فه‌رموو: “مه‌ترسه! ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێت”. نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بچێت، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقوو نه‌بێت. هاتنه ماڵی پێشه‌واكه‌ی كه‌نیشت، بینی هه‌رایه، گریان و شیوه‌نێكی زۆر. چووه ژووره‌وه، پێی فه‌رموون: “بۆچی هه‌راتانه و ده‌گریێن؟ كچه‌كه نه‌مردووه، به‌ڵكو نووستووه”. پێی پێكه‌نین. به‌ڵام ئه‌و هه‌موویانی ده‌ركرده ده‌ره‌وه، دایک و باوكی كچه‌كه‌ی برد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون و چووه ژووره‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كچه‌كه‌ی لێ‌بوو. ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت و پێی فه‌رموو: “تالیتا قووم!” واتا: كیژۆڵه، پێت ده‌ڵێم: هه‌سته! كچه‌كه یه‌كسه‌ر هه‌ستا و ڕێیكرد، چونكه دوازده ساڵان بوو، جا زۆر سه‌رسام بوون. زۆریش ڕایسپاردن كه‌س به‌مه نه‌زانێت و فه‌رمووی شتێكی بده‌نێ با بیخوات.
مەرقۆس 21:5-43 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دیسان عیسا بە بەلەمەکە پەڕییەوە ئەوبەر، هەر لە کەناری دەریاچەکە بوو خەڵکێکی زۆر لێی کۆبوونەوە. یەکێک لە پێشەوایانی کەنیشت هات، ناوی یایرۆس بوو، کاتێک عیسای بینی، لەبەرپێی کەوت و زۆر لێی پاڕایەوە: «کچە بچووکەکەم لە سەرەمەرگدایە، وەرە دەستی لەسەر دابنێ تاکو چاک بێتەوە و بژیێت.» عیسا لەگەڵی چوو، خەڵکێکی زۆر دوای کەوت و پاڵەپەستۆیان لێ دەکرد. ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو. بە دەستی چەندین پزیشک ئازاری زۆری چێژتبوو، ئەوەی هەیبوو خەرجی خۆی کردبوو، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو، بەڵکو خراپتر ببوو. باسی عیسای بیستبوو، بۆیە هاتە ناو خەڵکەکە و لە دواوە دەستی لە کراسەکەی دا، چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.» دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی ڕاوەستا و لە لەشیدا هەستی بە چاکبوونەوە کرد لە نەخۆشییەکەی. یەکسەر عیساش زانی هێزێک لێی هاتە دەرەوە، ئاوڕی لە خەڵکەکە دایەوە و فەرمووی: «کێ دەستی لە کراسەکەم دا؟» قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «دەبینیت خەڵکەکە پاڵەپەستۆت لێدەکەن، کەچی دەفەرمووی کێ دەستی لێدام؟» بەڵام عیسا چاوی دەگێڕا، تاکو بزانێت کێ بوو وای کرد. ژنەکەش کە بە ڕووداوەکەی خۆی دەزانی، بە ترس و لەرزەوە هات، لەبەردەمی کەوت و هەموو شتێکی بە ڕاستی پێ گوت. ئەویش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت و لە نەخۆشییەکەت چاکببەوە.» کاتێک عیسا قسەی دەکرد، چەند کەسێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هاتن و گوتیان: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.» عیسا قسەکانی ئەوانی بەرگوێ کەوت، بە پێشەواکەی کەنیشتی فەرموو: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت.» نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێت، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای یاقوب نەبێت. هاتنە ماڵی پێشەواکەی کەنیشت، بینی هەرا و گریان و شیوەنێکی زۆرە. چووە ژوورەوە، پێی فەرموون: «بۆچی هەراتانە و دەگریێن؟ کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.» بەمە خەڵکەکە پێی پێکەنین. بەڵام عیسا هەموویانی دەرکردە دەرەوە، دایک و باوکی منداڵەکەی برد لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵی بوون و چووە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێ‌بوو. دەستی منداڵەکەی گرت و پێی فەرموو: «تالیسا، قوم!» کە بە واتای «کیژۆڵە، پێت دەڵێم هەستە!» دێت. کچەکە کە تەمەنی دوازدە ساڵ بوو، دەستبەجێ هەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، جا هەموویان زۆر سەرسام بوون. بە توندیش ڕایسپاردن کەس بەمە نەزانێت و فەرمووی شتێکی بدەنێ با بیخوات.