مەرقۆس 17:8-21 - Compare All Versions
مەرقۆس 17:8-21 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی باسی ده‌كه‌ن كه نانتان پێ نییه؟ هێشتا جیا ناكه‌نه‌وه و تێناگه‌ن؟ تا ئێستاش دڵڕه‌قن؟ خۆ چاوتان هه‌یه، نابینن، گوێتان هه‌یه، نابیستن؟ وه‌بیرتان نایه‌ته‌وه؟ كاتێ پێنج نانه‌كه‌م بۆ پێنج هه‌زاره‌كه له‌تكرد، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه؟” پێیان وت: “دوازده”. “كاتێ حه‌وته‌كه‌ش بۆ چوار هه‌زاره‌كه، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه؟” پێیان وت: “حه‌وت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “چۆن تێناگه‌ن؟”
مەرقۆس 17:8-21 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
عیسا کە بەمەی دەزانی، پێی فەرموون: «بۆ باسی ئەوە دەکەن کە نانتان پێ نییە؟ ئایا هێشتا نابینن و تێناگەن؟ ئایا هەتا ئێستا دڵتان هەر ڕەقە؟ خۆ چاوتان هەیە، نابینن، گوێتان هەیە، نابیستن؟ هەروەها بیرتان نایەتەوە؟ کاتێک پێنج نانەکەم بۆ پێنج هەزارەکە لەتکرد، چەند سەبەتەی پڕ لە پەلکەنانتان هەڵگرتەوە؟» وەڵامیان دایەوە: «دوازدە.» «ئەی کاتی حەوت نانەکە بۆ چوار هەزار کەسەکە، چەند سەبەتەی پڕ لە پەلکەنانتان هەڵگرتەوە؟» وەڵامیان دایەوە: «حەوت.» ئینجا پێی فەرموون: «هێشتا تێناگەن؟»