مه‌رقوس 8
8
1 له‌و ڕۆژانه‌دا دیسان كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌بوو، هیچیان نه‌بوو بیخۆن، ئیشۆع قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: 2 “دڵم به‌و كۆمه‌ڵه ده‌سووتێت، چونكه ئه‌وه سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵمدان و هیچیان نییه بیخۆن. 3 ئه‌گه‌ر به برسیێتی بیاننێرمه‌وه ماڵ، له ڕێگادا بڕ ناكه‌ن، هه‌ندێكیشیان له دووره‌وه هاتوون”. 4 قوتابییه‌كانی وه‌ڵامیان دایه‌وه: “كێ ده‌توانێت له‌م چۆڵه‌وانییه تێرنانی ئه‌مانه بكات؟” 5 لێی پرسین: “چه‌ند نانتان پێیه؟” وتیان: “حه‌وت”. 6 جا فه‌رمانی دا خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نانه‌كه‌ی برد و سوپاسی كرد و لهتیكردن و دایه قوتابییه‌كانی تاكو دابه‌شی بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌دا دابه‌شیان كرد. 7 چه‌ند ماسییه‌كی بچووكیشیان پێ بوو، داڕشتی كرد و فه‌رمووی با ئه‌مه‌ش دابه‌ش بكرێت. 8 ئیتر خواردیان و تێربوون. ئینجا حه‌وت سه‌به‌ته له‌ته‌نانیان هه‌ڵگرته‌وه. 9 نزیكه‌ی چوار هه‌زار ده‌بوون، ئینجا به‌ڕێیكردن. 10 پاشان یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی سواری كه‌شتی بوو و هاته ناوچه‌ی ده‌لمانووته.
11 په‌ڕیشییه‌كان هاتن و ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ ئیشۆع، داوای په‌رجوێكیان لێی ده‌كرد له ئاسمانه‌وه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی. 12 له قووڵایی ڕووحیدا هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و فه‌رمووی: “بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه داوای په‌رجو ده‌كات؟ ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: په‌رجو نادرێته ئه‌م نه‌وه‌یه!”
13 ئینجا به‌جێیهێشتن. دووباره سواری كه‌شتیه‌كه بوو و په‌ڕییه‌وه ئه‌وبه‌ر. 14 له‌بیریان چووبوو نان ببه‌ن، له كه‌شتیه‌كه‌دا له یه‌ک نان زیاتریان پێ نه‌بوو. 15 ڕایسپاردن و فه‌رمووی: “وریابن! ئاگاداربن له هه‌وێنی په‌ڕیشییه‌كان و هه‌وێنی هیڕوودس”. 16 له‌نێو خۆیاندا بیریان كرده‌وه و به یه‌كتریان وت: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نانمان پێ نییه”. 17 ئیشۆع زانی و پێی فه‌رموون: “بۆچی باسی ده‌كه‌ن كه نانتان پێ نییه؟ هێشتا جیا ناكه‌نه‌وه و تێناگه‌ن؟ تا ئێستاش دڵڕه‌قن؟ 18 خۆ چاوتان هه‌یه، نابینن، گوێتان هه‌یه، نابیستن؟ وه‌بیرتان نایه‌ته‌وه؟ 19 كاتێ پێنج نانه‌كه‌م بۆ پێنج هه‌زاره‌كه له‌تكرد، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه؟” پێیان وت: “دوازده”. 20 “كاتێ حه‌وته‌كه‌ش بۆ چوار هه‌زاره‌كه، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ له له‌ته‌نانتان هه‌ڵگرته‌وه؟” پێیان وت: “حه‌وت”. 21 ئینجا پێی فه‌رموون: “چۆن تێناگه‌ن؟”
22 هاتنه بتسه‌یادا، نابینایه‌كیان هێنایه لای و لێی پاڕانه‌وه ده‌ستی لێ بدات. 23 ئه‌ویش ده‌ستی نابیناكه‌ی گرت، بردییه ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه و تفی له چاوی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و لێی پرسی: “هیچ ده‌بینیت؟” 24 سه‌یری كرد و وتی: “خه‌ڵک ده‌بینم وه‌ک دره‌خت ڕێ ده‌كه‌ن”. 25 دیسان ئیشۆع ده‌ستی خسته‌وه سه‌ر چاوی، چاوی تێبڕی و چاكبووه‌وه، هه‌موو مرۆڤێكی به ڕوونی بینی. 26 ئینجا بۆ ماڵی خۆی ڕه‌وانه‌ی كرده‌وه و فه‌رمووی: “مه‌چۆ نێو گونده‌كه و به‌كه‌سیشیان مه‌ڵێ”.
27 ئیشۆع و قوتابییه‌كانی بۆ گونده‌كانی قه‌یسه‌ڕییه‌ی پیلیپوس ده‌رچوون، له ڕێگادا له قوتابییه‌كانی پرسی: “خه‌ڵكی ده‌ڵێن من كێم؟” 28 وه‌ڵامیان دایه‌وه: “یوخه‌ننه‌نی عه‌مادكار، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ئیلییا و هه‌ندێكیش یه‌كێک له پێغه‌مبه‌ران”. 29 پێی فه‌رموون: “ئه‌ی ئێوه، ده‌ڵێن من كێم؟” په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت!”. 30 جا ئاگاداری كردنه‌وه له‌لای كه‌س باسی نه‌كه‌ن.
31 ئینجا ده‌ستیكرد به ئامۆژگارییان كه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ زۆر ئازار بچێژێت، پیران و كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ڕه‌تی بكه‌نه‌وه، بكوژرێت و له ڕۆژی سێیه‌مدا هه‌ستێته‌وه. 32 به ئاشكرا قسه‌كه‌ی كرد، په‌تڕۆسیش بردییه لاوه و لێی ڕاخوڕی. 33 به‌ڵام ئیشۆع ئاوڕی دایه‌وه و سه‌یری قوتابییه‌كانی كرد، سه‌رزه‌نشتی پهتڕۆسی كرد و فه‌رمووی: “له‌به‌رچاوم لاچۆ، ئه‌ی شه‌یتان! چونكه تۆ بیر له شته خوداییه‌كان ناكه‌یته‌وه، به‌ڵكو شتی مرۆڤانه”.
34 ئینجا كۆمه‌ڵه‌كه و قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و پێی فه‌رموون: “ئه‌گه‌ر یه‌كێک ویستی دوام بكه‌وێت، با نكۆڵی له خۆی بكات و خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوام بكه‌وێت. 35 چونكه ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خۆی ڕزگار بكات، ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌وه‌ش كه له پێناوی من و له‌پێناوی ئینجیل خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری ده‌كات. 36 چونكه چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان بباته‌وه و خۆی بدۆڕێنێت؟ 37 یان مرۆڤ بۆ قورابنیدانی خۆی چی ده‌دات؟ 38 چونكه ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌م نه‌وه داوێنپیس و گوناهباره شه‌رمی به من و به وته‌كانم بێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش كاتێ به شكۆی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته پارسا‌كاندا دێته‌وه شه‌رمی پێی ده‌بێت”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
مه‌رقوس 8: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧