مەرقۆس 43:9-48
مەرقۆس 43:9-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر ده‌ستت بووه كۆسپ بۆت، بیبڕه‌وه. باشتره بۆت به یه‌ک ده‌سته‌وه بچیته نێو ژیانه‌وه له‌وه‌ی دوو ده‌ستت هه‌بێت و بچیته دۆزه‌خ، نێو ئاگرێک كه ناكوژێته‌وه. له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه ناكوژێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێت بووه كۆسپ بۆت، بیبڕه‌وه. باشتره بۆت به یه‌ک پێیه‌وه بچیته نێو ژیانه‌وه له‌وه‌ی دوو پێت هه‌بێت و فڕێبدرێیته نێو دۆزه‌خ. له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت و ئاگره‌كه ناكوژێته‌وه. ئه‌گه‌ر چاوت بووه كۆسپ بۆت، ده‌ریبهێنه. باشتره بۆت به یه‌ک چاو بچیته نێو پاشایه‌تیی خوداوه له‌وه‌ی دوو چاوت هه‌بێت و فڕێبدرێیته نێو دۆزه‌خ. له‌وێ كرمه‌كانیان نامرێت وئاگره‌كه ناكوژێته‌وه.
مەرقۆس 43:9-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. [لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.] ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. [لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.] ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. «﴿لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.﴾