لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 1:2-11

فیلیپی 1:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامۆژگارییه‌ک له‌ مه‌سیحدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشویستن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕووح، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ک، ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت. هیچ شتێک به‌ خۆپه‌رستی و لووتبه‌رزی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌ خاكسارییه‌وه‌ یه‌كتری له‌ خۆتان به‌ باشتر بزانن. هه‌ریه‌كه‌ ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌كات، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی دیكه‌ش. با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه‌: ئه‌وه‌ی له‌ شێوه‌ی خودا بوو، نه‌یویست به‌نهینیشه‌وه‌ خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان بكات، به‌ڵكو خۆی به‌تاڵ كرد، شێوه‌ی به‌نده‌ی وه‌رگرت، وه‌ک شێوه‌ی مرۆڤی لێهات، كه‌ به‌ ڕواڵه‌ت مرۆڤ بینرا، خۆی نزم كرده‌وه‌ و تاكو مردن ملكه‌چ بوو، مردنی له‌خاچدان. بۆیه‌ خودا به‌رزی كرده‌وه‌ و ناوێكی پێ دا له‌ سه‌رووی هه‌موو ناوێک، تاكو هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ک بۆ ناوی ئیشۆع چۆک دابده‌ن، له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێک دان بنێت كه‌ ئیشۆعی مه‌سیح په‌روه‌ردگاره‌، بۆ شكۆی خودای باوک.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 2 بخوێنەوە

فیلیپی 1:2-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات. وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە، نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، بەڵکو خۆی کردە هیچ، شێوەی بەندەی وەرگرت، وەک مرۆڤی لێهات، کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا، خۆی نزم کردەوە و هەتا مردن ملکەچ بوو، تەنانەت مردنی سەر خاچ. لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە و ئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات، لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە، بۆ شکۆی خودای باوک.

هاوبەشی بکە
فیلیپی 2 بخوێنەوە