فیلیپی 19:2-24
فیلیپی 19:2-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هیوادارم له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار زوو تیماتیئوس بنێرم بۆ لاتان، تاكو دڵنیا بم كه هه‌واڵتان بزانم. چونكه كه‌سم نییه وه‌ک ئه‌و به دڵسۆزی بایه‌خ به كاروبارتان بدات. چونكه هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح. به‌ڵام له شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه وه‌ک ڕۆڵه له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له ئینجیل‌دا ڕاژه‌ی كرد. بۆیه هیوادارم یه‌كسه‌ر ئه‌و بنێرم، هه‌ر كاتێ بۆم ڕوون بێته‌وه كاروبارم چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ. متمانه‌م به په‌روه‌ردگار هه‌یه كه خۆشم به‌مزووانه دێمه لاتان.
فیلیپی 19:2-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکی‌دا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە. بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم. متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم.