فیلیپی 25:2-30
فیلیپی 25:2-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام به پێویستم زانی ئه‌پفرۆدیتۆسی برام بنێرمه لاتان، كه له‌گه‌ڵم هاوكار و هاوسه‌ربازه، په‌یامبه‌ری ئێوه‌یه و ڕاژه‌وانی پێویستییه‌كانمه. شه‌یدای هه‌مووتانه و دڵته‌نگ بوو، چونكه نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه. چونكه نه‌خۆشیه‌كه‌ی نزیكی مردن بوو، به‌ڵام خودا به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه، نه‌ک ته‌نها ئه‌و، به‌ڵكو منیش، نه‌وه‌ک خه‌م له‌سه‌ر خه‌مم هه‌بێت. بۆیه خێراتر ناردم، تاكو به بینینه‌وه‌ی دڵشادبن و منیش خه‌مم كه‌م بێته‌وه. كه‌واته به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه له په‌روه‌ردگار پێشوازی لێ بكه‌ن و ڕێز له‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بگرن، چونكه له پێناوی كاری مه‌سیح هاته سه‌ر مردن و ژیانی خۆی خسته مه‌ترسی تاكو كه‌موكوڕیی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ی بۆ منی ده‌كه‌ن پڕی بكاته‌وه.
فیلیپی 25:2-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە. ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە. بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیش‌دا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت. بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە. کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن، چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن.