فیلیپی 1:3-11
فیلیپی 1:3-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن به په‌روه‌ردگار! نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ ئاساییشی ئێوه‌یه. چاوببڕنه سه‌گه‌كان، چاوببڕنه به‌دكاران، چاوببڕنه جه‌سته‌بڕه‌كان. چونكه ئێمه خروسه‌بڕانین، كه به ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به جه‌سته نابه‌ستین هه‌رچه‌نده منیش هۆم هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستم. ئه‌گه‌ر یه‌كێک وابزانێت هۆی هه‌یه پشت به جه‌سته ببه‌ستێت، من له‌پێشترم: هه‌شت ڕۆژ بوومه خروسه‌بڕان كراوم، له ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له ته‌وراته‌وه بێ گله‌یی بووم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه به زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه له ته‌وارتدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕی مه‌سیحه، بێتاوانیه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه، تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له مردنی، به‌ڵكو بگه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان.
فیلیپی 1:3-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان، دڵشاد بن بە مەسیحی خاوەن شکۆ! نووسینەوەی هەمان ئەم شتانە ماندووم ناکات، بەڵکو بۆ پاراستنی ئێوەیە. ئاگاداری سەگەکان بن، ئاگاداری بەدکاران و جەستەبڕەکان بن! لەبەر ئەوەی ئێمە بە ڕاستی خەتەنەکراوین، کە بە ڕۆحی پیرۆز خودا دەپەرستین و شانازی بە عیسای مەسیحەوە دەکەین، پشت بە جەستە نابەستین. هەرچەندە منیش هۆکارم هەیە پشت بە جەستە ببەستم. ئەگەر یەکێک وابزانێت هۆکاری هەیە بۆ ئەوەی پشت بە جەستە ببەستێت، من لەپێشترم: کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم. بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت. ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان.