فیلیپی 10:3-13
فیلیپی 10:3-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تاكو بیناسم و هێزی هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی بزانم و هاوبه‌شی ئازاره‌كانی بم، وه‌ک ئه‌و بم له مردنی، به‌ڵكو بگه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان. من ناڵێم ئێستا هه‌موو ئه‌مانه‌م به‌ده‌ست هێناوه یان گه‌یشتوومه‌ته ته‌واوی، به‌ڵام تێده‌كۆشم ئه‌وه به‌ده‌ست بهێنم كه ئیشۆعی مه‌سیح له پێناویدا منی به‌ده‌ستهێنا. برایان، من وا دانانێم كه به‌ده‌ستم هێناوه. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه له یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه ده‌رده‌په‌ڕم.
فیلیپی 10:3-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئامانجم ئەوەیە مەسیح بناسم و هێزی هەستانەوەکەی بزانم و هاوبەشی ئازاری بم، وەک ئەو بم لە مردنی، تاوەکو بگەمە هەستانەوەی نێو مردووان. من ناڵێم پێشوەخت هەموو ئەمەم بەدەستهێناوە یان گەیشتوومەتە ئامانج، بەڵکو کۆشش دەکەم ئەوە بەدەستبهێنم کە عیسای مەسیح لە پێناویدا منی بەدەستهێنا. خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم،