فیلیپی 13:3-17
فیلیپی 13:3-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، من وا دانانێم كه به‌ده‌ستم هێناوه. به‌ڵام شتێک ده‌كه‌م: ئه‌وه‌ی دواوه له یاد ده‌كه‌م و به‌ره‌و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه ده‌رده‌په‌ڕم. به‌ره‌و ئامانج تێده‌كۆشم بۆ خه‌ڵاتی بانگه‌وازی به‌رزی خودا له ئیشۆعی مه‌سیحدا. با هه‌موو پێگه‌یشتووان كه نێوانماندان بیر له‌مه بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بیرتان له شتێكی جیاوازیش كرده‌وه، خودا ئه‌مه‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كات. جا ئه‌وه‌ی بردوومانه‌ته‌وه با ده‌ستی پێوه بگرین. برایان، به‌یه‌كه‌وه لاسایی من بكه‌نه‌وه و بڕواننه ئه‌وانه‌ی ئاوا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئێمه پێمان دان.
فیلیپی 13:3-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، من وا دانانێم کە بەدەستم هێناوە، بەڵام تەنها یەک شت دەکەم: ڕابردوو لەبیر دەکەم و بەرەو داهاتوو بەوپەڕی کۆششەوە هەنگاو دەنێم، بەرەو ئامانج تێدەکۆشم تاکو ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنم کە خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بانگهێشتی کردووم بۆ ئاسمان. با هەموو ئەوانەمان کە لە ڕووی ڕۆحییەوە پێگەیشتووین، ئاوا بیر بکەینەوە، ئەگەر بیرتان لە شتێکی جیاوازیش کردەوە، خودا ئەمەشتان بۆ ئاشکرا دەکات. با دەست بەوەوە بگرین کە بەدەستمان هێناوە. ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان.