فیلیپی 18:3-21
فیلیپی 18:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زۆرم پێ ووتن، ئێستاش به گریانه‌وه ده‌ڵێم، زۆر كه‌س به شێوه‌یه‌ک ده‌ژین، دوژمنی خاچی مه‌سیحن، ئه‌وانه پایانیان له‌ناوچوونه، خوداوه‌ندیان سكیانه و شكۆیان شه‌رمه‌زارییانه، بیریان له‌سه‌ر شتی زه‌مینییه. چونكه وڵاتمان له ئاسماناندایه، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌شی خاكسارمان بۆ وێنه‌ی له‌شی شكۆداری خۆی ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی كاركردنی هێزی خۆی بۆ ملكه‌چكردنی هه‌موو شتێک بۆ خۆی.
فیلیپی 18:3-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
زۆرم پێ گوتن، ئێستاش بە گریانەوە دەڵێم، زۆر کەس بە شێوەیەک دەژین، دوژمنی خاچی مەسیحن، ئەوانە کۆتای‌یان لەناوچوونە، خودایان سکیانە و شانازی بە شەرمەزاربوونیانەوە دەکەن، بیر لە شتی دنیایی دەکەنەوە. بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەوەی جەستەی کەساسمان بۆ وێنەی لەشی شکۆداری خۆی دەگۆڕێت، بەگوێرەی کارکردنی هێزی خۆی کە دەتوانێت هەموو شتێک ملکەچی خۆی بکات.