لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

فیلیپی 5:3-8 - Compare All Versions

فیلیپی 5:3-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

هه‌شت ڕۆژ بوومه‌ خروسه‌بڕان كراوم، له‌ ڕه‌گه‌زی ئیسڕائیل، تیره‌ی بنیامین، عیبڕانی كوڕی عیبڕانی. به‌گوێره‌ی ته‌ورات په‌ڕیشی بووم، به‌گوێره‌ی دڵگه‌رمی چه‌وسێنه‌ری وارگه‌ بووم، به‌گوێره‌ی خوداناسی له‌ ته‌وراته‌وه‌ بێ گله‌یی بووم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له‌ پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه‌ به‌ زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به‌ زیان ده‌زانم، كه‌ له‌ پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به‌ خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه‌ و

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 PNTZS

فیلیپی 5:3-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کۆرپەی هەشت ڕۆژ بووم کە خەتەنە کراوم، لە ڕەگەزی ئیسرائیل، تیرەی بنیامین، عیبرانی کوڕی عیبرانی. بەگوێرەی تەورات فەریسی بووم، بەگوێرەی دڵگەرمی چەوسێنەری کڵێسا بووم، بەگوێرەی ئەم ڕاستودروستییە کە بەپێی شەریعەتە، بێ گلەیی بووم. بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و

هاوبەشی بکە
فیلیپی 3 KSS