فیلیپی 7:3-9
فیلیپی 7:3-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من قازانج بوو، له پێناوی مه‌سیح ئه‌مانه به زیان ده‌زانم. له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر به‌رزیی ناسینی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارم هه‌موو شتێک به زیان ده‌زانم، كه له پێناوی هه‌موو شتێكم دۆڕاند و به خاشاكی ده‌زانم، تاكو مه‌سیح ببه‌مه‌وه و له ئه‌ودا بدۆزرێمه‌وه، نه‌ک به‌و بێتاوانیه‌ی كه له ته‌وارتدایه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕی مه‌سیحه، بێتاوانیه‌كه له خوداوه‌یه و به باوه‌ڕه،
فیلیپی 7:3-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەوەی بۆ من قازانج بوو، لە پێناوی مەسیحدا ئەمانە بە زیان دەزانم. لەمەش زیاتر هەموو شتێک بە زیان دەزانم لەبەر بەرزی بەهای ناسینی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ. لە پێناوی ئەودا هەموو شتێکم لە دەست دا و هەموو ئەو شتانەم بە زبڵ دانا، بۆ ئەوەی مەسیح بەدەستبهێنم و وەک کەسێک کە لەگەڵ مەسیحدا بووبێتە یەک هەژمارد بکرێم، نەک بە ڕاستودروستی خۆم کە لە شەریعەتەوەیە، بەڵکو لە ڕێگەی باوەڕەوە بە مەسیح، ئەو ڕاستودروستییەی کە لە خوداوەیە و پشت بە باوەڕ دەبەستێت.