زەبوورەکان 19:103-22
زەبوورەکان 19:103-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار ته‌ختی خۆی له ئاسمانان چه‌سپاندوه و پاشایه‌تییه‌كه‌شی به‌سه‌ر هه‌مووانه و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات. ئه‌ی فریشته‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ئه‌و به‌هێزانه‌ی وته‌ی به‌جێده‌هێنن. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی وته‌ی ده‌بن. ئه‌ی هه‌موو سوپاكانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ڕاژه‌كارانی كه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌كانی، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن له هه‌موو شوێنێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی. ئه‌ی گیانی من، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه.
زەبوورەکان 19:103-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان تەختی خۆی لە ئاسمان چەسپاندووە و پاشایەتییەکەشی بەسەر هەمووانەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات. ئەی فریشتەکانی یەزدان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو بەهێزانەی وتەکانی بەجێدەهێنن، ئەی ئەوانەی گوێڕایەڵی وتەی ئەو دەبن. ئەی هەموو سوپاکانی، ستایشی یەزدان بکەن، ئەی خزمەتکارانی کە بە ڕەزامەندی ئەو کار دەکەن. ئەی هەموو کارەکانی، ستایشی یەزدان بکەن لە هەموو شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی.