زەبوورەکان 8:103-13
زەبوورەکان 8:103-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار میهره‌بان و به به‌زه‌ییه، پشوودرێژه و میهره‌بانیی زۆره. تاوانباركردنی تا سه‌ر نییه، كینه‌ی جاویدانی نییه. به گوناهه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌گوێره‌ی تاوانه‌كانمان سزامان ناداته‌وه. چونكه وه‌ک به‌رزی ئاسمانان له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه، میهره‌بانییه‌كه‌ی هه‌ڵداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. وه‌ک دووری خۆرهه‌ڵات له خۆرئاواوه، یاخیبوونه‌كانمانی لێ دوور خستووینه‌ته‌وه. وه‌ک باوک چۆن به‌زه‌یی به ڕۆڵه‌كانیدا دێته‌وه، په‌روه‌ردگاریش ئاوا به‌زه‌یی به‌وانه دێته‌وه كه لێی ده‌ترسن.
زەبوورەکان 8:103-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە. تاوانبارکردنی هەتاسەر نییە، تووڕەیی هەتاهەتایە نییە. بە گوناهی خۆمان لەگەڵ ناکات و بەگوێرەی تاوانەکانمان سزامان ناداتەوە. وەک بەرزی ئاسمان لەسەر زەوییەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرکردووە بۆ ئەوانەی کە لێی دەترسن. وەک دووری ڕۆژهەڵات لە ڕۆژئاواوە، یاخیبوونەکانمانی لێ دوورخستووینەتەوە. وەک باوک چۆن بەزەیی بە منداڵەکانیدا دێتەوە، یەزدانیش ئاوا بەزەیی بەوانەدا دێتەوە کە لێی دەترسن،