زەبوورەکان 1:107-16
زەبوورەکان 1:107-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه. با ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگار كڕینیه‌وه ئه‌مه بڵێن، ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی دوژمن كڕییانیه‌وه. له وڵاتانه‌وه كۆی كردنه‌وه، له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له باكوور و له ده‌ریاه‌وه. وێڵ بوون له چۆڵه‌وانی، له بیابانی بێ ڕێگا. شاری نیشته‌جێبوونیان نه‌دۆزییه‌وه. برسی و تینوو بوون. گیانیان داهێزرا. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕێبه‌رێتی كردن بۆ ڕێگای ڕاست، تا بڕۆن بۆ شاری نیشته‌جێبوون. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه گیانێكی تینووی تێركرد. گیانێكی برسی پڕ كرد به نان، دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن. چونكه له فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد. پشتیان له ژێر باردا چه‌مایه‌وه. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. له تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه پارچه كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه ده‌روازه‌ی مسی تێك‌شكاند. شیشه ئاسنه‌كانی پساند.
زەبوورەکان 1:107-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە، ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە، لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە: هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان، ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە. برسی و تینوو بوون، گیانیان داهێزرا. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست، بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد، گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە. هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ، لە دیلیێتی ئازار و ئاسن، چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون، سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد. لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە، کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان، کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند، شیشە ئاسنەکانی شکاند.