زەبوورەکان 1:107-43
زەبوورەکان 1:107-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن چونكه چاكه، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه. با ئه‌وانه‌ی په‌روه‌ردگار كڕینیه‌وه ئه‌مه بڵێن، ئه‌وانه‌ی له ده‌ستی دوژمن كڕییانیه‌وه. له وڵاتانه‌وه كۆی كردنه‌وه، له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، له باكوور و له ده‌ریاه‌وه. وێڵ بوون له چۆڵه‌وانی، له بیابانی بێ ڕێگا. شاری نیشته‌جێبوونیان نه‌دۆزییه‌وه. برسی و تینوو بوون. گیانیان داهێزرا. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕێبه‌رێتی كردن بۆ ڕێگای ڕاست، تا بڕۆن بۆ شاری نیشته‌جێبوون. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه گیانێكی تینووی تێركرد. گیانێكی برسی پڕ كرد به نان، دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن. چونكه له فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد. پشتیان له ژێر باردا چه‌مایه‌وه. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. له تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه پارچه كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه ده‌روازه‌ی مسی تێك‌شكاند. شیشه ئاسنه‌كانی پساند. گێله‌كان له ڕێگای یاخیبوونیان و له گوناهه‌كانیان تووشی ناخۆشی ده‌بن. قێزیان له هه‌موو خواردنێک بووه‌وه. له ده‌روازه‌كانی مه‌رگ نزیک بوونه‌وه. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان كرد بۆ په‌روه‌ردگار. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. وشه‌ی خۆی نارد و چاكی كردنه‌وه. له فه‌وتان ده‌ربازی كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. با قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن. به په‌سنیه‌وه كرده‌وه‌كانی بژمێرن. داده‌به‌زنه نێو ده‌ریا به كه‌شتی، ئه‌وانه‌ی له ئاوه زۆره‌كان كارده‌كه‌ن. ئه‌وان كاره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بینی، كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی له قووڵایی. فه‌رمانی كرد و ڕه‌شه‌با هه‌ستا، شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه. به‌رزده‌بنه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان. داده‌به‌زنه نێو قووڵاییه‌كان. گیانیان له مه‌ترسی ده‌توێته‌وه. شه‌پۆل ده‌ده‌ن و وه‌ک سه‌رخۆش به لادادێن، هه‌موو داناییان قووتدرا. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد. ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ده‌ربازی كردن. ڕه‌شه‌با هێدی ده‌كاته‌وه بۆ ئارامی، شه‌پۆڵه‌كانی بێده‌نگ ده‌بێت. دڵخۆش بوون، چونكه شه‌پۆله‌كان هێمن بوونه‌وه، گه‌یاندیانی به‌و به‌نده‌ره‌ی ده‌یانویست. سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی. بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. له‌نێو كۆڕی خه‌ڵک به‌رزی بكه‌نه‌وه. له ئه‌نجومه‌نی پیره‌كان ستایشی بكه‌ن. ڕووبار ده‌كات به بیابان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان به زه‌ویی تینوو. زه‌ویی به پیت ده‌كات به زه‌ویی بێ كه‌ڵک. له‌به‌ر خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدا دانیشتوون. بیابان ده‌كات به گومه‌ئاو و زه‌ویی وشک به كانیاو. برسییه‌كان له‌وێ نیشته‌جێ ده‌كات، شاری نیشته‌جێبوون داده‌مه‌زرێنن. كێڵگه ده‌چێنن و ڕه‌زه‌مێو ده‌ڕوێنن، ده‌غڵیان به به‌روبووم ده‌بێت. داڕشتیان ده‌كات و زۆر زیاد ده‌بن، ئاژه‌ڵیان كه‌م ناكاته‌وه. ئینجا كه‌م ده‌بنه‌وه و ده‌چه‌مێنه‌وه، له‌ژێر باری خراپه‌كاری و خه‌م. ڕیسوایی به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كاندا ده‌ڕێژێت، له چۆڵه‌وانییه‌كی بێ ڕێگادا وێڵیان ده‌كات. به‌ڵام هه‌ژار له زه‌لیلی به‌رز ده‌كاته‌وه. بنه‌ماڵه‌یان وه‌ک ڕانه مه‌ڕ لێ ده‌كات. دروسته‌كان ئه‌مه ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت. كێ دانایه با بڕوانێته ئه‌مه و میهره‌بانیه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار تێبگات.
زەبوورەکان 1:107-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. با ئەوانەی یەزدان کڕینیەوە بەسەرهاتی خۆیان بگێڕنەوە، ئەوانەی لە دەستی دوژمن کڕینیەوە، لە وڵاتانەوە کۆی کردنەوە، لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، لە باکوور و باشوورەوە: هەندێک گومڕابوون لە چۆڵەوانی، لە بیابان، ڕێگایان بۆ شاری نیشتەجێبوونیان نەدۆزییەوە. برسی و تینوو بوون، گیانیان داهێزرا. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕابەرایەتی کردن بۆ ڕێگای ڕاست، بۆ ئەوەی بچن بۆ شاری نیشتەجێبوون. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، چونکە گیانێکی تینووی تێرکرد، گیانێکی برسی پڕکرد لە چاکە. هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ، لە دیلیێتی ئازار و ئاسن، چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون، سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد. لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە، کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان، کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند، شیشە ئاسنەکانی شکاند. هەندێک بوونە گێل لە ڕێگای یاخیبوونیان و لە گوناهەکانیان تووشی ناخۆشی دەبن. قێزیان لە هەموو خواردنێک بووەوە، لە دەروازەکانی مەرگ نزیک بوونەوە. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. فەرمایشتی خۆی نارد و چاکی کردنەوە، لە فەوتان دەربازی کردن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، با قوربانی سوپاسگوزاری بکەن، بە هەلهەلەوە باسی کردارەکانی بکەن. هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا، ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد. ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی، کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی. بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا، شەپۆلەکانی بەرزکردەوە. بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان، گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە. وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون، نازانن چی دەکەن. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی، شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد. دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە، گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن. ڕووباری کردە بیابان و سەرچاوەی ئاوەکانی کردە زەوی تینوو، خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک، لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون. بیابانی کردە گۆمە ئاو و زەوی وشکی کردە سەرچاوەی ئاوەکان. برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد، شاری نیشتەجێبوونیان دامەزراند. کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند، دەغڵیان بە بەروبووم بوو. بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون، ئاژەڵی ئەوانی کەم نەکردەوە. ئینجا کەم بوونەوە و چەمانەوە، لەژێر باری خراپەکاری و ناخۆشی. ئەوەی ڕیسوایی بەسەر میرەکاندا دەڕێژێت، لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا گومڕای کردن. بەڵام هەژاری لە زەلیلی بەرز کردەوە، وەک ڕانە مەڕ بنەماڵەی ئەوانی زیاد کرد. سەرڕاستەکان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن، بەڵام هەموو خراپەکاران دەمیان دەگیرێت. کێ دانایە، با سەرنج بداتە ئەمانە و لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی یەزدان تێبگات.