زەبوورەکان 10:107-16
زەبوورەکان 10:107-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دانیشووانی تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ، دیلێتیی زه‌لیلی و ئاسن. چونكه له فه‌رمووده‌كانی خودا یاخی بوون، سووكایه‌تییان به ڕاوێژی هه‌ره‌به‌رزكرد. پشتیان له ژێر باردا چه‌مایه‌وه. ساتمه‌یان كرد و كه‌س نه‌بوو یارمه‌تیان بدات. ئینجا له ته‌نگانه‌یاندا هاواریان بۆ په‌روه‌ردگار كرد، ئه‌ویش له ناخۆشییه‌كانیان ڕزگاری كردن. له تاریكی و سێبه‌ری مه‌رگ ده‌ریهێنان، كۆته‌كانی پارچه پارچه كردن. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌ن بۆ میهره‌بانیه‌كه‌ی، بۆ كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بۆ ئاده‌میزادان. چونكه ده‌روازه‌ی مسی تێك‌شكاند. شیشه ئاسنه‌كانی پساند.
زەبوورەکان 10:107-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک دانیشتن لە تاریکی و سێبەری مەرگ، لە دیلیێتی ئازار و ئاسن، چونکە لە قسەکانی خودا یاخی بوون، سووکایەتییان بە ڕاوێژی هەرەبەرز کرد. لەبەر ئەوە پشتیان لەژێر باردا چەمایەوە، کەوتن و کەس نەبوو یارمەتییان بدات. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان ڕزگاری کردن. لە تاریکی و سێبەری مەرگ دەریهێنان، کۆت و زنجیرەکانی پچڕاندن. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، چونکە دەروازەی بڕۆنزی تێکشکاند، شیشە ئاسنەکانی شکاند.