زەبوورەکان 32:107-42
زەبوورەکان 32:107-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌نێو كۆڕی خه‌ڵک به‌رزی بكه‌نه‌وه. له ئه‌نجومه‌نی پیره‌كان ستایشی بكه‌ن. ڕووبار ده‌كات به بیابان و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كان به زه‌ویی تینوو. زه‌ویی به پیت ده‌كات به زه‌ویی بێ كه‌ڵک. له‌به‌ر خراپه‌ی ئه‌وانه‌ی تیایدا دانیشتوون. بیابان ده‌كات به گومه‌ئاو و زه‌ویی وشک به كانیاو. برسییه‌كان له‌وێ نیشته‌جێ ده‌كات، شاری نیشته‌جێبوون داده‌مه‌زرێنن. كێڵگه ده‌چێنن و ڕه‌زه‌مێو ده‌ڕوێنن، ده‌غڵیان به به‌روبووم ده‌بێت. داڕشتیان ده‌كات و زۆر زیاد ده‌بن، ئاژه‌ڵیان كه‌م ناكاته‌وه. ئینجا كه‌م ده‌بنه‌وه و ده‌چه‌مێنه‌وه، له‌ژێر باری خراپه‌كاری و خه‌م. ڕیسوایی به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كاندا ده‌ڕێژێت، له چۆڵه‌وانییه‌كی بێ ڕێگادا وێڵیان ده‌كات. به‌ڵام هه‌ژار له زه‌لیلی به‌رز ده‌كاته‌وه. بنه‌ماڵه‌یان وه‌ک ڕانه مه‌ڕ لێ ده‌كات. دروسته‌كان ئه‌مه ده‌بینن و دڵخۆش ده‌بن، هه‌موو خراپه‌یه‌ک ده‌می ده‌گیرێت.
زەبوورەکان 32:107-42 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن. ڕووباری کردە بیابان و سەرچاوەی ئاوەکانی کردە زەوی تینوو، خاکی بە پیتی کردە زەوی بێ کەڵک، لەبەر خراپەی ئەوانەی تێیدا دانیشتبوون. بیابانی کردە گۆمە ئاو و زەوی وشکی کردە سەرچاوەی ئاوەکان. برسییەکانی لەوێ نیشتەجێ کرد، شاری نیشتەجێبوونیان دامەزراند. کێڵگەیان چاند و ڕەزەمێویان ڕواند، دەغڵیان بە بەروبووم بوو. بەرەکەتداری کردن و زۆر زیاد بوون، ئاژەڵی ئەوانی کەم نەکردەوە. ئینجا کەم بوونەوە و چەمانەوە، لەژێر باری خراپەکاری و ناخۆشی. ئەوەی ڕیسوایی بەسەر میرەکاندا دەڕێژێت، لە چۆڵەوانییەکی بێ ڕێگا گومڕای کردن. بەڵام هەژاری لە زەلیلی بەرز کردەوە، وەک ڕانە مەڕ بنەماڵەی ئەوانی زیاد کرد. سەرڕاستەکان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن، بەڵام هەموو خراپەکاران دەمیان دەگیرێت.