زەبوورەکان 1:112-6
زەبوورەکان 1:112-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه. وه‌چه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌هێز ده‌بن. نه‌وه‌ی سه‌رڕاستان داڕشت ده‌بن. سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له ماڵیه‌تی. خوداناسییه‌كه‌ی تاهه‌تایه جێگیره. له تاریكی‌دا ڕووناكی بۆ سه‌رڕاستان دره‌وشایه‌وه. ئه‌و به‌سۆز و میهره‌بان و ڕاستگۆیه. به‌خته‌وه‌ره ئه‌و كه‌سه كه دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات. به ڕه‌وا ئیش وكاری خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت. چونكه تاهه‌تایه ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه یادی ده‌كرێته‌وه.
زەبوورەکان 1:112-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەلیلویا! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت، بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە. وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن، نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن. سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی، ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە. لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە، بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن. چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات، بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت. بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت، هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.