په‌سنییه‌كان 112
112
1 هه‌لیلویا. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی له په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت، به ڕاسپارده‌كانی زۆر دڵخۆشه.
2 وه‌چه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به‌هێز ده‌بن. نه‌وه‌ی سه‌رڕاستان داڕشت ده‌بن.
3 سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی له ماڵیه‌تی. خوداناسییه‌كه‌ی تاهه‌تایه جێگیره.
4 له تاریكی‌دا ڕووناكی بۆ سه‌رڕاستان دره‌وشایه‌وه. ئه‌و به‌سۆز و میهره‌بان و ڕاستگۆیه.
5 به‌خته‌وه‌ره ئه‌و كه‌سه كه دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات. به ڕه‌وا ئیش وكاری خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
6 چونكه تاهه‌تایه ناله‌قێت. خوداناس تاهه‌تایه یادی ده‌كرێته‌وه.
7 له هه‌واڵی خراپ ناترسێت. دڵی جێگیره. پشتی به په‌روه‌ردگار به‌ستووه.
8 دڵی پته‌وه و ناترسێت، تا سه‌ركه‌وتووانه ده‌ڕوانێته دوژمنه‌كانی.
9 به دڵفراوانییه‌وه به هه‌ژارانی به‌خشیوه. خوداناسینه‌كه‌ی تاهه‌تایه ده‌مێنێته‌وه. به شكۆوه قۆچی به‌رز ده‌بێت.
10 به‌دكار ئه‌مه ده‌بینێت و تووڕه ده‌بێت. ددانه‌كانی جیڕده‌كاته‌وه و ده‌توێته‌وه. ئاره‌زووی به‌دكاران له‌ناوده‌چێت.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 112: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧