په‌سنییه‌كان 111
111
1 هه‌لیلویا. به هه‌موو دڵه‌وه سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، له كۆڕی سه‌رڕاستان و له كۆبوونه‌وه‌كان.
2 كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار مه‌زنن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ورد ده‌بنه‌وه خۆشی لێ ده‌بینن.
3 به‌رز و شكۆمه‌نده كرده‌وه‌كانی، دادپه‌روه‌رییه‌كه‌شی تاهه‌تایه ده‌مێنێت.
4 وایكردووه كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی یاد بكرێنه‌وه. په‌روه‌ردگار به‌سۆز ومیهره‌بانه.
5 خواردن ده‌داته ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن. هه‌میشه په‌یمانی خۆیی له‌بیره.
6 هێزی كرده‌وه‌كانی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌ی داوه، به‌وه‌ی كه میراتی نه‌ته‌وه‌كانی پێداون.
7 كرده‌وه‌كانی ده‌ستی سه‌رڕاستی و ڕه‌وایه. هه‌موو ڕاسپارده‌كانی جێی متمانه‌ن.
8 تاهه‌تایه جێگیرن، به ڕه‌وا و ڕاسته‌ڕێ دروست كراون.
9 كڕینه‌وه‌ی بۆ گه‌لی خۆی نارد. فه‌رمانی تاهه‌تایی بۆ په‌یمانه‌كه‌ی داوه. پارسا و سامناكه ناوی.
10 سه‌ری دانایی ترسی په‌روه‌ردگاره. تێگه‌یشتنێكی باشه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری پێده‌كه‌ن. ستایشه‌كه‌ی تاهه‌تایه ماوه.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 111: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧