لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 110

110
په‌سنیه‌كی داویده‌.
1 په‌روه‌ردگار به‌ په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: “له‌ ده‌سته‌ڕاستم دانیشه‌. تاكو دوژمنانت بخه‌مه‌ ته‌خته‌پێ بۆ پێیه‌كانت”.
2 په‌روه‌ردگار دارده‌ستی توانات له‌ سیهیۆنه‌وه‌ ده‌نێرێت. له‌نێو دوژمنه‌كانت فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌یت.
3 گه‌له‌كه‌ت له‌ ڕۆژی هێزت خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ ئاراییشتێكی پارساوه‌ له‌ منداڵدانی به‌ره‌به‌یانه‌وه‌، تۆ شه‌ونم له‌ گه‌نجییه‌تیت وه‌رده‌گرێت.
4 په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه‌ و پاشگه‌ز نابێته‌وه‌: “تاهه‌تایه‌ تۆ كاهینیت له‌ پله‌ی مه‌لكزده‌ق”.
5 په‌روه‌ردگارم له‌لای ڕاستته‌، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی پاشایان وردوخاش ده‌كات.
6 له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا حوكم ده‌دات. خاكی به‌رینیان پڕ له‌ ته‌رم ده‌كات. سه‌رۆكه‌كان وردوخاش ده‌كات.
7 له‌ ڕووباری ده‌م ڕێگا ده‌خواته‌وه‌. بۆیه‌ سه‌ری به‌رز ڕاده‌گرێت.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 110: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە