لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:119-10 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:119-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه‌، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به‌ ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه‌. تا به‌ ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه‌ ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له‌ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته‌ شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه‌ ده‌مڕوانییه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به‌ دڵڕاستییه‌وه‌ سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه‌ دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به‌ ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه‌. گه‌نج به‌ چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به‌ پاراستنی وشه‌كه‌ت. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ داوام كردی. مه‌هێڵه‌ له‌ ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 PNTZS

زەبوورەکان 1:119-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. فەرزەکانت بەجێدەهێنم، هەرگیز وازم لێ مەهێنە. گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 KSS