زەبوورەکان 1:119-176 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:119-176 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ته‌واوه، ئه‌وانه‌ی به‌پێی فێركردنی په‌روه‌ردگار ده‌ڕۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی ده‌پارێزن. به هه‌موو دڵه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. هه‌روه‌ها تاوان ناكه‌ن و به ڕێگای ئه‌ودا ده‌ڕۆن. تۆ ڕاسپارده‌كانت داوه. تا به ته‌واوی بپارێزرێن. خۆزگه ڕێگاكانم ده‌چه‌سپان له به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كانت. ئه‌و كاته شه‌رمه‌زار نه‌ده‌بووم. كه ده‌مڕوانییه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت. به دڵڕاستییه‌وه سوپاست ده‌كه‌م، كاتێ فێری حوكمه دادپه‌روه‌ره‌كانت ده‌بم. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. به ته‌واوی وازم لێ مه‌هێنه. گه‌نج به چی ڕه‌فتاری خۆی بێگه‌رد ده‌كات؟ به پاراستنی وشه‌كه‌ت. به هه‌موو دڵه‌وه داوام كردی. مه‌هێڵه له ڕاسپارده‌كانت گومڕا بم. وشه‌كانتم له‌نێو دڵمدا شاردۆته‌وه، تاكو گوناه به‌رامبه‌ر به تۆ نه‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ پیرۆزیت. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. به لێوه‌كانم، باسی هه‌موو حوكمه‌كانی زاری تۆ ده‌كه‌م. به ڕێگای گه‌واهییه‌كانت شاد ده‌بم، وه‌ک كه‌سێک سامانێكی زۆر ده‌بینێته‌وه. له ڕاسپارده‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. چاو ده‌بڕمه ڕێگاكانت. به فه‌رزه‌كانت دڵخۆش ده‌بم. فه‌رمووده‌ی تۆم له یاد ناچێت. چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه، تاكو بژیم و فه‌رمانه‌كانت بپارێزم. چاوم بكه‌ره‌وه تاكو شته سه‌یره‌كانی فێركردنه‌كانت ببینم. من نامۆم له زه‌وی. ڕاسپارده‌كانتم لێ مه‌شاره‌وه. گیانم هه‌موو كاتێ وردوخاش بوو له تامه‌زرۆبوون بۆ حوكمه‌كانت. سه‌رزه‌نشتی لووت به‌رزه نه‌فره‌ت لێكراوه‌كانت كرد. كه له فه‌رمانه‌كانی تۆ گومڕا بوون. شووره‌یی و سووكایه‌تیم له‌سه‌ر لابه. چونكه گه‌واهییه‌كانی تۆم پاراستووه. هه‌رچه‌نده سه‌رۆكه‌كان داده‌نیشن، له‌ده‌ژم پیلان ده‌گێڕن. به‌ڵام به‌نده‌كه‌ت له فه‌رزه‌كانت ورد ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌واهییه‌كانت شادمانیی منن. ئه‌وانه ڕاوێژكاره‌كانی منن. گیانم به گڵه‌وه لكاوه، به‌گوێره‌ی وشه‌ی خۆت بمژیێنه‌وه. باسی ڕێگاكانی خۆمم كرد. تۆ به‌ده‌نگمه‌وه هاتیت. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه. ڕێگای ڕاسپارده‌كانی خۆتم تێ بگه‌یه‌نه، له كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. گیانم له خه‌فه‌تان تووایه‌وه. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه. ڕێگای درۆم لێ دووربخه‌ره‌وه. به فێركردنه‌كانت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ڕێگای ڕه‌وام هه‌ڵبژاردووه. حوكمه‌كانی تۆم خستووه‌ته به‌رچاوم. به گه‌واهییه‌كانی تۆوه لكاوم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. به ڕێگای ڕاسپارده‌كانت ڕاده‌كه‌م، چونكه دڵم فراوان ده‌كه‌یته‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به هه‌موو دڵه‌وه ده‌یانپارێزم. بمخه سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه دڵخۆشم ده‌كه‌ن. دڵم بخه سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج. چاوم وه‌رگێڕه له ته‌ماشاكردنی ناڕه‌وا. له ڕێگای خۆتدا بمژیێنه‌وه. فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه كه لێت ده‌ترسن. ئه‌و شووره‌ییه‌م له‌سه‌ر لابه كه لێی ده‌ترسم. چونكه حوكمه‌كانت چاكن. ئه‌وه‌تا په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانی تۆم. به دادپه‌روه‌ریی خۆت بمژیێنه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. با میهره‌بانیه‌كه‌تم بۆ بێت، ڕزگاریه‌كه‌ت به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی خۆت. جا وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌ده‌مه‌وه كه گاڵته‌م پێ ده‌كات، چونكه پشتم به فه‌رمووده‌ی تۆ به‌ستووه. وته‌ی ڕه‌وا هه‌رگیز له ده‌مم دوور مه‌خه‌ره‌وه. چونكه ئومێدم به حوكمه‌كانی تۆ هه‌یه. به به‌رده‌وامی چاوم له فێركردنه‌كانته. تاهه‌تایه و تا جاویدانی. به ئازادی ڕێ ده‌كه‌م، چونكه داواكاری ڕاسپارده‌كانی تۆم. له به‌رده‌م پاشاكانیش باسی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاریش نابم، خۆشی له ڕاسپارده‌كانت ده‌بینم. چونكه حه‌زم لێیانه. ده‌ست بۆ ڕاسپارده‌كانت به‌رز ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێت. سه‌رنج ده‌ده‌مه فه‌رزه‌كانت. فه‌رمووده‌كه‌ت له‌بیر بێت بۆ به‌نده‌كه‌ت، چونكه هیوات پێم داوه. له‌كاتی ته‌نگانه‌مدا دڵنه‌وایی من ئه‌مه‌یه، چونكه فه‌رمووده‌كه‌ت منی ژیانه‌وه. لووتبه‌رزه‌كان زۆر گاڵته‌م پێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام من له فێركردنه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، حوكمه له‌مێژینه‌كانی تۆم هاته‌وه یاد. دڵنه‌واییم هاته‌وه. قینم جۆشا له به‌دكاران، ئه‌وانه‌ی وازیان له فێركردنه‌كانی تۆ هێناوه. فه‌رزه‌كانت بوون به په‌سنی بۆم. له ماڵی ئاواره‌ییم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به شه‌و یادی ناوی تۆ ده‌كه‌م و فێركردنه‌كانت ده‌پارێزم. ئه‌مه بۆ من بوو. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم پاراست. په‌روه‌ردگار به‌شی منه. به‌ڵێنم داوه فه‌رمووده‌كانت بپارێزم. به هه‌موو دڵه‌وه داوای ڕووی تۆم كرد. به‌پێی فه‌رمووده‌ی خۆت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. بیرم له ڕێگاكانیی خۆم كرده‌وه، پێم به‌ره‌و گه‌واهییه‌كانت وه‌رگێڕایه‌وه. خێرا بووم و دوا نه‌كه‌وتم له پاراستنی ڕاسپارده‌كانت. داوی به‌دكاره‌كان ده‌وری داوم. به‌ڵام فێركردنه‌كانت له‌بیر ناكه‌م. له نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستم تا سوپاست بكه‌م له‌سه‌ر باشخوازیی حوكمه‌كانت. من هاوڕێی هه‌موو ئه‌وانه‌م كه له تۆ ده‌ترسن. له‌وانه‌ی ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، میهره‌بانیه‌كه‌ت زه‌ویی پڕ كردووه. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چاكه‌ت كرد له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت، به‌پێی فه‌رمووده‌ی خۆت. هه‌ستی باش و زانینم فێر بكه. چونكه باوه‌ڕم به ڕاسپارده‌كانت هه‌یه. به‌ر له‌وه‌ی زه‌لیل بم گومڕا بووم. به‌ڵام ئێستا فه‌رمووده‌كه‌ت ده‌پارێزم. تۆ چاكیت و چاكه‌كاری. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه. لووتبه‌رزان درۆم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌ڵام من به هه‌موو دڵه‌وه ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم. دڵیان وه‌ک پیو بێ هه‌سته، به‌ڵام فێركردنه‌كانت شادییه بۆ من. چاک بوو بۆ من كه زه‌لیل بووم. بۆ ئه‌وه‌ی فێری فه‌رزه‌كانت بم. فێركردنه‌كانی زاری تۆ. له هه‌زار زێڕ و زیو باشتره بۆ من. ده‌ستی تۆ دروستی كردم و دایڕشتم. تێمبگه‌یه‌نه تا فێری ڕاسپارده‌كانت بم. ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن شادمان ده‌بن كاتێک ده‌مبینن. چونكه من هیوام به فه‌رمووده‌ی تۆ هه‌یه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زانیم كه حوكمه‌كانت دادپه‌روه‌رن. به ڕه‌وا زه‌لیلت كردم. با میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ دڵنه‌واییم بێت. به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بۆ به‌نده‌كه‌ت. با به‌زه‌ییت بێت بۆ لام، تا بژیم، چونكه فێركردنه‌كانی تۆ شادمانییه بۆ من. با لووتبه‌رزان شه‌رمه‌زار بن. چونكه به درۆ بوختانیان پێ كردم. به‌ڵام من سه‌رنج ده‌ده‌مه ڕاسپارده‌كانت. با ئه‌وانه‌ی لێت ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه لای من، ئه‌وانه‌ی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌زانن. با دڵم ته‌واو بێت له فه‌رزه‌كانت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بم. گیانم په‌رۆشی ڕزگاریی تۆیه. من ئومێدم به فه‌رمووده‌ی تۆیه. چاوم كز بوو له چاوه‌ڕوانی گفته‌كه‌ت. ده‌ڵێم: “كه‌ی دڵنه‌واییم ده‌كه‌یت؟” چونكه وه‌ک مه‌شكه‌یه‌كی پڕ دووكه‌ڵم، فه‌رزه‌كانی تۆم له یادنه‌كردووه. چه‌نده ڕۆژگاری به‌نده‌كه‌ت؟ كه‌ی حوكم ده‌ده‌یت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌مچه‌وسێننه‌وه؟ لووتبه‌رزان چاڵیان بۆم هه‌ڵكه‌ندوه. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی فێركردنه‌كانی تۆ نییه. هه‌موو ڕاسپارده‌كانت جێی متمانه‌ن. به ناڕه‌وا ده‌مچه‌وسێننه‌وه. وه‌خته له‌سه‌ر زه‌وی كۆتاییم پێ بهێنن. به‌ڵام من ده‌ستبه‌رداری ڕاسپارده‌كانت نه‌بووم. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. گه‌واهییه‌كانی زارت ده‌پارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وشه‌كه‌ت تاهه‌تایه له ئاسمانان جێگیره. سه‌رڕاستیت نه‌وه دوای نه‌وه‌یه. زه‌ویت دامه‌زراند و ده‌مێنێت. ئه‌وان به حوكمه‌كانی تۆ تا ئه‌مڕۆ ماون. چونكه هه‌موو به‌نده‌ی تۆن. ئه‌گه‌ر فێركردنه‌كانی تۆ سه‌رچاوه‌ی شادی‌م نه‌بووایه. له زه‌لیلیی خۆم له‌ناوده‌چووم. هه‌رگیز ڕاسپارده‌كانت له‌بیرناكه‌م. چونكه به‌وان منت ژیانده‌وه. من هی تۆم، ڕزگارم بكه. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم ویستووه. به‌دكاره‌كان خۆیان ماتداوه بۆم تا له‌ناوم بده‌ن. به‌ڵام من هه‌وڵی تێگه‌یشتنی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌ده‌م. بۆ هه‌موو ته‌واوییه‌ک سنوورم بینی، به‌ڵام ڕاسپارده‌ی تۆ زۆر فراوانه. چه‌ند حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه! به درێژایی ڕۆژ لێی ورد ده‌بمه‌وه. ڕاسپارده‌كانت له دوژمنه‌كانم داناتری كردووم، چونكه تاهه‌تایه بۆ منه. له هه‌موو فێركارانم هۆشمه‌ندتر بووم، چونكه له گه‌واهییه‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. له پیره‌كان زیاتر تێده‌گه‌م. چونكه ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم. پێی خۆم قه‌ده‌غه‌كردووه له هه‌موو ڕێگایه‌كی خراپ، تا فه‌رمووده‌ی تۆ بپارێزم. له حوكمه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. چونكه تۆ خۆت فێرت كردووم. فه‌رمووده‌كه‌ت چه‌ند شیرینه بۆ گه‌رووم! له هه‌نگوین شیرینترن بۆ ده‌مم. له ڕاسپارده‌كانی تۆ تێده‌گه‌م. بۆیه ڕقم له هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته. وشه‌كانت چرایه بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه و به‌جێی ده‌هێنم. كه باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ستایشه خۆویسته‌كانی ده‌مم ڕازی به، حوكمه‌كانی خۆتم فێر بكه. هه‌میشه گیانم له‌نێو ده‌ستمدایه. به‌ڵام فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیرناكه‌م. به‌دكاران ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. به‌ڵام من له ڕاسپارده‌ی تۆ گومڕا نه‌بووم. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه میراتن بۆ من. چونكه ئه‌وان شادیی دڵمن. دڵم بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانت ته‌رخان ده‌كه‌م. تاهه‌تایه و تا كۆتایی. ڕقم له كه‌سانی دوودڵه، حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه. تۆ په‌ناگا و قه‌ڵغانی منیت. هیوام به فه‌رمووده‌ی تۆیه. ئه‌ی به‌دكاره‌كان لێم دووركه‌ونه‌وه. تاكو ڕاسپارده‌كانی خودای خۆم بپارێزم. به‌پێی فه‌رموودكه‌ی خۆت پشتم بگره تا بژیم. له ئومێدی خۆم شه‌رمه‌زارم مه‌كه. پشتم بگره و ڕزگارده‌بم. هه‌میشه چاوم له فه‌رزه‌كانت ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له فه‌رزه‌كانت گومڕا بوون ڕه‌تیان ده‌كه‌یته‌وه، چونكه فێڵه‌كانیان پووچه. هه‌موو به‌دكارانی زه‌وی وه‌ک خڵت جیا ده‌كه‌یته‌وه، بۆیه حه‌زم له گه‌واهیه‌كانته. له‌شم له تۆقینی تۆ ده‌له‌رزێت و له حوكمه‌كانت ده‌ترسم. حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه. به‌ڵێن بده چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه. چاوم كز بوو له په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت ڕه‌فتار بكه. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم. كاتی كاركردنه بۆ په‌روه‌ردگار. چونكه فێركردنه‌كانت شكێنراون. بۆیه حه‌زم له ڕاسپارده‌كانته، زیاتر له ئاڵتوون و له زێڕی پوخته‌كراو. بۆیه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له هه‌موو شتێک به ڕاست ده‌زانم. ڕقم له هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته. گه‌واهییه‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، بۆیه گیانم ده‌یانپارێزێت. ده‌ركه‌وتنی فه‌رمووده‌كانت ڕووناكی ده‌به‌خشێت، تێگه‌یشتنیش به نه‌زانه‌كان. ده‌مم كرده‌وه و هه‌ناسه‌بڕكێمه. چونكه په‌رۆشی ڕاسپارده‌كانتم. ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، وه‌ک ڕه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی تۆیان خۆش ده‌وێت. هه‌نگاوه‌كانم له وشه‌كه‌ت جێگیر بكه. مه‌هێڵه هیچ تاوانێک به‌سه‌رمدا زاڵ بێت. له سته‌می مرۆڤ بمكڕه‌وه. تا ڕاسپارده‌كانت بپارێزم. ڕووت به‌سه‌ر به‌نده‌ی خۆتدا بدره‌وشێنه‌وه، فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه. جۆگه‌ی ئاو له چاوه‌كانم داده‌ڕژێت. چونكه فێركردنه‌كانی تۆیان په‌یڕه‌و نه‌كردووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ باشخوازیت، حوكمه‌كانت ڕاستن. ئه‌و گه‌واهیانه‌ی فه‌رمانت پێ داوه ڕه‌وان و جێی متمانه‌ن. دڵگه‌رمیم سووتاندمی، چونكه دوژمنانم فه‌رمووده‌كانی تۆیان له‌بیركردووه. وشه‌ی تۆ زۆر بێگه‌رده، به‌نده‌كه‌ت حه‌زی لێیه‌تی. من بچووک و ڕه‌تكراوه‌م، به‌ڵام ڕاسپارده‌كانت له یادناكه‌م. دادپه‌روه‌ریت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌ریه، فێركردنه‌كانت ڕه‌وان. ته‌نگانه و ناخۆشیم تووش بووه. به‌ڵام فه‌رمانه‌كانت شادیی منن. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه دادپه‌روه‌رن. تێم بگه‌یه‌نه تا بژیم. پڕ به دڵ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. فه‌رزه‌كانت ده‌پارێزم. هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ڕزگارم بكه، گه‌واهییه‌كانت ده‌پارێزم. هه‌ڵده‌ستم پێش به‌ره‌به‌یان هاوارت بۆ ده‌هێنم. چاوه‌ڕێی فه‌رمووده‌كانی تۆ ده‌كه‌م. به‌درێژایی شه‌و به‌ئاگام، تا له فه‌رمووده‌كانت وردببمه‌وه. به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت گوێ له ده‌نگم بگره. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. پیلانگێڕان نزیک بوونه‌وه. له فێركردنه‌كانت دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ زۆر نزیكیت، هه‌موو راسپارده‌كانت ڕه‌وان. له مێژه‌وه له گه‌واهییه‌كانت ده‌زانم، كه بۆ تاهه‌تایه داتناون. سه‌یری زه‌لیلیم بكه و ده‌ربازم بكه. چونكه فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیر ناكه‌م. پارێزه‌ری له گرفته‌كه‌م بكه و بمكڕه‌وه. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ڕزگاری له به‌دكاران دووره. چونكه فه‌رزه‌كانی تۆیان نه‌ویست. به‌زه‌ییت زۆره ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانت بمژیێنه‌وه. دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی دوام ده‌مچه‌وسێننه‌وه زۆرن. به‌ڵام له گه‌واهییه‌كانی تۆ لام نه‌داوه. ناپاكانم بینی بێزم هاته‌وه. ئه‌وانه‌ی وشه‌ی تۆیان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه. ببینه كه حه‌ز له ڕاسپارده‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه. هه‌موو حوكمه دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین. سه‌رۆكه‌كان به‌بێ هۆ ده‌مچه‌وسێننه‌وه. به‌ڵام دڵم له فه‌رمووده‌كه‌ی تۆ ده‌له‌رزێت. به فه‌رمووده‌كانت دڵشاد ده‌بم، وه‌ک یه‌كێک ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چنگ كه‌وتبێت. ڕق و قینم له درۆیه، حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه. ڕۆژی حه‌وت جار ستایشت ده‌كه‌م، بۆ دادپه‌روه‌ریی حوكمه‌كانت. ئه‌وانه‌ی حه‌ز له فێركردنه‌كانت ده‌كه‌ن له‌وپه‌ڕی ئاشتیدان. ساتمه له هیچ شتێ ناكه‌ن. هیوام به ڕزگاریی تۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به ڕاسپارده‌كانی تۆم كرد. گیانم گه‌واهییه‌كانی تۆی پاراست. زۆر حه‌زم لێیانه. ڕاسپارده و گه‌واهیه‌كانی تۆ ده‌پارێزم، چونكه هه‌موو ڕێگاكانم له به‌رده‌متدان. ئه‌ی په‌روه‌ردگار با هاوارم بگاته لات. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت تێم بگه‌یه‌نه. با پاڕانه‌وه‌م بچێته ئاماده‌گیت. به‌گوێره‌ی وشه‌كه‌ت ده‌ربازم بكه. با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونكه فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم ده‌كه‌یت. با زمانم گۆرانی به‌سه‌ر فه‌رمووده‌كانت بڵێ، چونكه هه‌موو ڕاسپارده‌كانت دادپه‌روه‌رین. با ده‌ستت ئاماده‌بێت بۆ یارمه‌تیم. چونكه ڕاسپارده‌كانی تۆم هه‌ڵبژاردووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من به په‌رۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێركردنه‌كانت شادیی منن. با گیانم بژیێته‌وه تا ستایشت بكه‌م، حوكمه‌كانت یارمه‌تیم بدات. وه‌ک به‌رخی وێڵ گومڕا بووم. به دوای به‌نده‌كه‌تدا بگه‌ڕێ، چونكه ڕاسپارده‌كانتم له‌بیر نه‌كردووه.
زەبوورەکان 1:119-176 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە، ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن. هەروەها خراپە ناکەن و بە ڕێگای ئەودا دەڕۆن. تۆ ڕێنماییەکانت داوە، بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن. خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایە لە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت! ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم، کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت. بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم، کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. فەرزەکانت بەجێدەهێنم، هەرگیز وازم لێ مەهێنە. گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت. بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم، مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم. وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم. ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ! فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. بە لێوەکانی خۆم، باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم. بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم، وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە. لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە، چاو دەبڕمە ڕێگاکانت. بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم، وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت. چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە، تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم. چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم، کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت. من نامۆم لە زەوی، ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە. گیانم توایەوە لە تامەزرۆیی بۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک. سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد، کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون. ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە، چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە. هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن، بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە. یاساکانت شادمانی منن، ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن. گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد. ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن. ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم، چونکە حوکمەکانت چاکن. ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم، بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت. پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت، چونکە هیوات پێم داوە. لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە. لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن، بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە. ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد، دڵنەواییم هاتەوە. لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا، ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە. فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم، لە ماڵی ئاوارەییم. ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە و گوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم. ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت. من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن، لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن. ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من. دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم، تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم. ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن، چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە. ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە، بە دڵسۆزی زەلیلت کردم. با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت، بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت. با بەزەییت پێم‌دا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم، چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من. با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم، بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت. با ئەوانەی لێت دەترسن بگەڕێنەوە لای من، ئەوانەی لە یاساکانی تۆ تێدەگەن. با دڵم تەواو بێت لە فەرزەکانت، بۆ ئەوەی شەرمەزار نەبم. گیانم پەرۆشی ڕزگاریی تۆیە، ئومێدم بە بەڵێنی تۆیە. چاوم کز بوو لە چاوەڕوانی بەڵێنەکەت، دەپرسم: «کەی دڵنەواییم دەکەیت؟» هەرچەندە وەک مەشکەیەکم لێهاتووە کەوا دووکەڵ دایپۆشیوە، فەرزەکانی تۆم لەیاد نەکردووە. خزمەتکارەکەت دەبێ چەند ڕۆژ چاوەڕێ بکات؟ کەی حوکم دەدەیت بەسەر ئەوانەی من دەچەوسێننەوە؟ لووتبەرزان چاڵیان بۆم هەڵکەندووە، ئەمەش بەگوێرەی فێرکردنی تۆ نییە! هەموو ڕاسپاردەکانت جێی متمانەن، فریام بکەوە، چونکە بە فێڵ دەمچەوسێننەوە! خەریک بوو لەسەر زەوی کۆتاییم پێ بهێنن، بەڵام من دەستبەرداری ڕێنماییەکانی تۆ نەبووم. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە، یاساکانی دەمی تۆ پەیڕەو دەکەم. ئەی یەزدان، فەرمایشتی تۆ هەتاهەتاییە، لە ئاسمان چەسپاوە. دڵسۆزیت نەوە دوای نەوەیە، زەویت دامەزراند و دەمێنێت. ئەوان بە حوکمەکانی تۆ هەتا ئەمڕۆ ماون، چونکە هەمووان خزمەتکاری تۆن. ئەگەر فێرکردنی تۆ سەرچاوەی شادی‌م نەدەبوو، بە زەلیلی خۆم لەناودەچووم. هەرگیز ڕێنماییەکانت لەبیرناکەم، چونکە بەوان منت ژیاندەوە. من هی تۆم، ڕزگارم بکە، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. بەدکارەکان خۆیان بۆم ماتداوە تاکو بمفەوتێنن، بەڵام من لە یاساکانی تۆ ڕادەمێنم. بۆ هەموو تەواوییەک سنوورم بینی، بەڵام ڕاسپاردەی تۆ زۆر فراوانە. چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە. بەهۆی ڕاسپاردەکانت لە دوژمنەکانم داناتر بووم، چونکە هەتاهەتایە بۆ منە. لە هەموو مامۆستاکانم هۆشمەندتر بووم، چونکە لە یاساکانت ورد دەبمەوە. لە پیرەکان زیاتر تێدەگەم، چونکە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. پێی خۆمم قەدەغە کردووە لە هەموو ڕێگایەکی خراپ، بۆ ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی تۆ بم. لە حوکمەکانی تۆ لام نەداوە، چونکە تۆ خۆت فێرت کردووم. بەڵێنەکانت چەند شیرینن بۆ زمانم، لە هەنگوین شیرینترن بۆ دەمم. لە ڕێنماییەکانی تۆ تێگەیشتنم بەدەستهێنا، بۆیە ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، بەو ستایشە ڕازی بە کەوا هەردەم لەسەر لێوانمە. حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن. دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی. ڕقم لە کەسانی دوودڵە، حەزم لە فێرکردنی تۆیە. تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە. ئەی بەدکارەکان، لێم دوور بکەونەوە، تاکو ڕاسپاردەکانی خودای خۆم پەیڕەو بکەم. بەپێی بەڵێنەکەی خۆت پشتم بگرە هەتا بژیم، لە ئومێدی خۆم شەرمەزارم مەکە. پشتم بگرە و ڕزگاردەبم، هەمیشە چاوم لە فەرزەکانت دەبێت. هەموو ئەوانەی لە فەرزەکانی تۆ گومڕا بوون ڕەتیان دەکەیتەوە، چونکە فێڵەکەیان پووچە. هەموو بەدکارانی زەوی وەک خڵت جیا دەکەیتەوە، بۆیە حەزم لە یاساکانتە. لەشم لە تۆقینی تۆ دەلەرزێت و لە حوکمەکانت دەترسم. دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە. یاساکانت سەرسوڕهێنەرە، بۆیە گیانم پەیڕەویان دەکات. ڕوونکردنەوەی فەرمایشتەکانت ڕووناکی دەبەخشێت، تێگەیشتنیش بە نەزانەکان. دەمم کردەوە و هەناسەبڕکێمە، چونکە پەرۆشی ڕاسپاردەکانی تۆم. ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، وەک نەریتی خۆت بۆ ئەوانەی ناوی تۆیان خۆشدەوێت. هەنگاوەکانم لەسەر وتەکەت بچەسپێنە، مەهێڵە هیچ گوناهێک بەسەرمدا زاڵ بێت. لە زۆرداری مرۆڤ بمکڕەوە، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی تۆ پەیڕەو بکەم. ڕووت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێنەوە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. جۆگەی ئاو لە چاوەکانم دادەڕژێت، چونکە فێرکردنت پەیڕەو ناکرێت. ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت، حوکمەکانت ڕاستن. ئەو یاسایانەی دەرتکردووە ڕاستودروستن و بە تەواوی جێی متمانەن. دڵگەرمیم سووتاندمی، چونکە دوژمنانم فەرمانەکانی تۆیان لەبیر کردووە. بەڵێنی تۆ زۆر تاقیکراوەتەوە، خزمەتکارەکەت حەزی لێیەتی. من بچووک و ڕیسوام، بەڵام ڕێنماییەکانت لە یاد ناکەم. ڕاستودروستیت هەتاهەتایی تەواوە و فێرکردنت ڕاستە. تەنگانە و ناخۆشیم تووش بووە، بەڵام ڕاسپاردەکانت شادی منن. یاساکانت هەتاهەتایە ڕاستودروستن، تێمبگەیەنە بۆ ئەوەی بژیم. پڕ بە دڵ هاوار دەکەم، ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە، فەرزەکانت بەجێدەهێنم. هاوار بۆ تۆ دەکەم، ڕزگارم بکە! یاساکانت پەیڕەو دەکەم. پێش بەرەبەیان هەڵدەستم و هاوارت بۆ دەهێنم، ئومێدم بە بەڵێنی تۆ هەیە. بە درێژایی شەو بەئاگام، بۆ ئەوەی لە بەڵێنەکانت وردببمەوە. بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گوێ لە دەنگم بگرە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. پیلانگێڕان نزیک بوونەوە، لە فێرکردنی تۆ دوور کەوتوونەتەوە. بەڵام ئەی یەزدان، تۆ زۆر نزیکیت، هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستن. لەمێژە لە یاساکانت دەزانم، کە بۆ هەتاهەتایە داتناوە. سەیری ئازارم بکە و دەربازم بکە، چونکە فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. پارێزەری لە گرفتەکەم بکە و بمکڕەوە، بەگوێرەی بەڵێنەکەت بمژیێنەوە. ڕزگاری لە بەدکاران دوورە، چونکە بەدوای فەرزەکانتدا ناگەڕێن. ئەی یەزدان، بەزەییت زۆرە، بەگوێرەی حوکمەکانت بمژیێنەوە. دوژمنانم و ئەوانەی دەمچەوسێننەوە زۆرن، بەڵام لە یاساکانی تۆ لام نەداوە. ناپاکەکانم بینی بێزم هاتەوە، چونکە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت نەبوون. ببینە چەندە حەزم لە ڕێنماییەکانتە، ئەی یەزدان، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بمژیێنەوە. هەموو وشەکانی تۆ ڕاستییە، هەموو حوکمە ڕاستودروستەکانی هەتاهەتایین. میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی. ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن. ئەی یەزدان، با هاوارم بگاتە بەردەمت، بەگوێرەی پەیمانی خۆت تێمبگەیەنە. با پاڕانەوەم بێتە بەردەمت، بەگوێرەی بەڵێنەکەت دەربازم بکە. با لێوم ستایشی لێ بڕژێت، چونکە فێری فەرزەکانی خۆتم دەکەیت. با زمانم گۆرانی بەسەر وتەکەتدا بڵێ، چونکە هەموو ڕاسپاردەکانت ڕاستودروستن. با دەستت ئامادەبێت بۆ یارمەتیم، چونکە ڕێنماییەکانی تۆم هەڵبژاردووە. ئەی یەزدان، من بە پەرۆشم بۆ ڕزگاریی تۆ، فێرکردنت شادی منە. با گیانم بژیێتەوە بۆ ئەوەی ستایشت بکەم، حوکمەکانت یارمەتیم بدات. وەک بەرخی وێڵ گومڕا بووم، بەدوای خزمەتکارەکەتدا بگەڕێ، چونکە ڕاسپاردەکانی تۆم لەبیر نەکردووە.