زەبوورەکان 105:119-112
زەبوورەکان 105:119-112 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وشه‌كانت چرایه بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه و به‌جێی ده‌هێنم. كه باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ستایشه خۆویسته‌كانی ده‌مم ڕازی به، حوكمه‌كانی خۆتم فێر بكه. هه‌میشه گیانم له‌نێو ده‌ستمدایه. به‌ڵام فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیرناكه‌م. به‌دكاران ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. به‌ڵام من له ڕاسپارده‌ی تۆ گومڕا نه‌بووم. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه میراتن بۆ من. چونكه ئه‌وان شادیی دڵمن. دڵم بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانت ته‌رخان ده‌كه‌م. تاهه‌تایه و تا كۆتایی.
زەبوورەکان 105:119-112 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووە و بەجێی دەهێنم، کە ملکەچی حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم. ئەی یەزدان، زۆر ئازارم چێژتووە، جا بەپێی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. ئەی یەزدان، بەو ستایشە ڕازی بە کەوا هەردەم لەسەر لێوانمە. حوکمەکانی خۆتم فێر بکە. هەمیشە گیانم لەناو دەستمدایە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیرناکەم. بەدکاران تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، بەڵام من لە ڕێنماییەکانی تۆ گومڕا نابم. یاساکانت هەتاهەتایە گەنجینەن بۆ من، چونکە ئەوان شادی دڵمن. دڵم بۆ بەجێهێنانی فەرزەکانت تەرخان دەکەم، هەتاهەتایە و هەتا کۆتایی.