لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 105:119-114

زەبوورەکان 105:119-114 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

وشه‌كانت چرایه‌ بۆ پێیه‌كانم، ڕووناكییه‌ بۆ ڕێگام. سوێندم خواردووه‌ و به‌جێی ده‌هێنم. كه‌ باشخوازیی حوكمه‌كانت بپارێزم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، زۆر ئازارم چێژتووه‌. جا به‌پێی فه‌رمووده‌كه‌ت بمژیێنه‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ستایشه‌ خۆویسته‌كانی ده‌مم ڕازی به‌، حوكمه‌كانی خۆتم فێر بكه‌. هه‌میشه‌ گیانم له‌نێو ده‌ستمدایه‌. به‌ڵام فێركردنه‌كانی تۆ له‌بیرناكه‌م. به‌دكاران ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه‌. به‌ڵام من له‌ ڕاسپارده‌ی تۆ گومڕا نه‌بووم. گه‌واهییه‌كانت تاهه‌تایه‌ میراتن بۆ من. چونكه‌ ئه‌وان شادیی دڵمن. دڵم بۆ به‌جێهێنانی فه‌رزه‌كانت ته‌رخان ده‌كه‌م. تاهه‌تایه‌ و تا كۆتایی. ڕقم له‌ كه‌سانی دوودڵه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌. تۆ په‌ناگا و قه‌ڵغانی منیت. هیوام به‌ فه‌رمووده‌ی تۆیه‌.