لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 121:119-128 - Compare All Versions

زەبوورەکان 121:119-128 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

حوكم و دادپه‌روه‌ریم كردووه‌. ڕاده‌ستی سته‌مكارم مه‌كه‌. به‌ڵێن بده‌ چاكه‌ له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خۆت بكه‌یت، با لووتبه‌رزه‌كان نه‌مچه‌وسێننه‌وه‌. چاوم كز بوو له‌ په‌رۆشیم بۆ ڕزگارییه‌كه‌ت. بۆ وشه‌ی باشخوازیت. به‌پێی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت ڕه‌فتار بكه‌. فێری فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌. من به‌نده‌ی تۆم. تێم بگه‌یێنه‌‌. تا گه‌واهییه‌كانت بزانم. كاتی كاركردنه‌ بۆ په‌روه‌ردگار. چونكه‌ فێركردنه‌كانت شكێنراون. بۆیه‌ حه‌زم له‌ ڕاسپارده‌كانته‌، زیاتر له‌ ئاڵتوون و له‌ زێڕی پوخته‌كراو. بۆیه‌ هه‌موو ڕاسپارده‌كانت له‌ هه‌موو شتێک به‌ ڕاست ده‌زانم. ڕقم له‌ هه‌موو ڕێگایه‌كی چه‌وته‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 PNTZS

زەبوورەکان 121:119-128 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

دادپەروەری و ڕاستودروستیم بەجێهێناوە، ڕادەستی زۆردارم مەکە. بەڵێن بدە چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکەیت، با لووتبەرزەکان ستەمم لێ نەکەن. چاوم شل بوو لە پەرۆشیم بۆ ڕزگارییەکەت، بۆ بەجێهێنانی بەڵێنە ڕاستودروستەکەت. بەپێی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت ڕەفتار بکە، فێری فەرزەکانی خۆتم بکە. من خزمەتکاری تۆم، تێمبگەیەنە، بۆ ئەوەی لە یاساکانت تێبگەم. ئەی یەزدان، کاتی کارکردنی تۆیە، چونکە فێرکردنی تۆ شکێنراوە. لەبەر ئەوەی حەز لە ڕاسپاردەکانت دەکەم زیاتر لە زێڕ، لە زێڕی پوختەکراو، هەروەها لەبەر ئەوەی هەموو ڕێنماییەکانت بە ڕاست دەزانم، ڕقم لە هەموو ڕێگایەکی خوارە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 KSS