لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 159:119-168

زەبوورەکان 159:119-168 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ببینه‌ كه‌ حه‌ز له‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بمژیێنه‌وه‌. سه‌راپای وشه‌كانت ڕه‌وایه‌‌. هه‌موو حوكمه‌ دادپه‌روه‌رییه‌كانت تاهه‌تایین. سه‌رۆكه‌كان به‌بێ‌ هۆ ده‌مچه‌وسێننه‌وه‌. به‌ڵام دڵم له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی تۆ ده‌له‌رزێت. به فه‌رمووده‌كانت‌ دڵشاد ده‌بم، وه‌ک یه‌كێک ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چنگ كه‌وتبێت. ڕق و قینم له‌ درۆیه‌، حه‌زم له‌ فێركردنه‌كانی تۆیه‌. ڕۆژی حه‌وت جار ستایشت ده‌كه‌م، بۆ دادپه‌روه‌ریی حوكمه‌كانت. ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ فێركردنه‌كانت ده‌كه‌ن له‌وپه‌ڕی ئاشتیدان. ساتمه‌ له‌ هیچ شتێ‌ ناكه‌ن. هیوام به‌ ڕزگاریی تۆیه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به‌ ڕاسپارده‌كانی تۆم كرد. گیانم گه‌واهییه‌كانی تۆی پاراست. زۆر حه‌زم لێیانه‌. ڕاسپارده‌ و گه‌واهیه‌كانی تۆ ده‌پارێزم، چونكه‌ هه‌موو ڕێگاكانم له‌ به‌رده‌متدان.