زەبوورەکان 161:119-168
زەبوورەکان 161:119-168 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌رۆكه‌كان به‌بێ هۆ ده‌مچه‌وسێننه‌وه. به‌ڵام دڵم له فه‌رمووده‌كه‌ی تۆ ده‌له‌رزێت. به فه‌رمووده‌كانت دڵشاد ده‌بم، وه‌ک یه‌كێک ده‌ستكه‌وتێكی زۆری چنگ كه‌وتبێت. ڕق و قینم له درۆیه، حه‌زم له فێركردنه‌كانی تۆیه. ڕۆژی حه‌وت جار ستایشت ده‌كه‌م، بۆ دادپه‌روه‌ریی حوكمه‌كانت. ئه‌وانه‌ی حه‌ز له فێركردنه‌كانت ده‌كه‌ن له‌وپه‌ڕی ئاشتیدان. ساتمه له هیچ شتێ ناكه‌ن. هیوام به ڕزگاریی تۆیه ئه‌ی په‌روه‌ردگار. به ڕاسپارده‌كانی تۆم كرد. گیانم گه‌واهییه‌كانی تۆی پاراست. زۆر حه‌زم لێیانه. ڕاسپارده و گه‌واهیه‌كانی تۆ ده‌پارێزم، چونكه هه‌موو ڕێگاكانم له به‌رده‌متدان.
زەبوورەکان 161:119-168 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
میرەکان بەبێ هۆ دەمچەوسێننەوە، بەڵام دڵم لە فەرمایشتی تۆ دەتۆقێت. بە بەڵێنەکانت دڵشاد دەبم، وەک یەکێک دەستکەوتێکی زۆری چنگکەوتبێت. ڕقم لە درۆیە و قێزم لێی دەبێتەوە، بەڵام حەزم لە فێرکردنی تۆیە. ڕۆژانە حەوت جار ستایشت دەکەم، بۆ حوکمە ڕاستودروستەکانت. ئاشتیێکی گەورە بۆ ئەوانەی حەز لە فێرکردنت دەکەن، هیچ شتێک بۆیان نابێتە کۆسپ. ئەی یەزدان، هیوام بە ڕزگاریی تۆیە، ڕاسپاردەکانی تۆ پەیڕەو دەکەم. گیانم یاساکانت پەیڕەو دەکات، چونکە زۆر حەزم لێیەتی. ڕێنمایی و یاساکانی تۆ پەیڕەو دەکەم، چونکە هەموو ڕێگاکانم لەبەردەمتن.