زەبوورەکان 25:119-32
زەبوورەکان 25:119-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گیانم به گڵه‌وه لكاوه، به‌گوێره‌ی وشه‌ی خۆت بمژیێنه‌وه. باسی ڕێگاكانی خۆمم كرد. تۆ به‌ده‌نگمه‌وه هاتیت. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه. ڕێگای ڕاسپارده‌كانی خۆتم تێ بگه‌یه‌نه، له كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه. گیانم له خه‌فه‌تان تووایه‌وه. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه. ڕێگای درۆم لێ دووربخه‌ره‌وه. به فێركردنه‌كانت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ڕێگای ڕه‌وام هه‌ڵبژاردووه. حوكمه‌كانی تۆم خستووه‌ته به‌رچاوم. به گه‌واهییه‌كانی تۆوه لكاوم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. به ڕێگای ڕاسپارده‌كانت ڕاده‌كه‌م، چونكه دڵم فراوان ده‌كه‌یته‌وه.
زەبوورەکان 25:119-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گیانم بە خۆڵەوە نووساوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە. باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە. گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە. ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە، لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە. ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە، حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم. دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم، ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم! بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم، چونکە دڵی منت ئازاد کرد.