لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 28:119-38

زەبوورەکان 28:119-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

گیانم له‌ خه‌فه‌تان تووایه‌وه‌. به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌كه‌ت به‌هێزم بكه‌. ڕێگای درۆم لێ‌ دووربخه‌ره‌وه‌. به‌ فێركردنه‌كانت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. ڕێگای ڕه‌وام هه‌ڵبژاردووه‌. حوكمه‌كانی تۆم خستووه‌ته‌ به‌رچاوم. به‌ گه‌واهییه‌كانی تۆوه‌ لكاوم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، شه‌رمه‌زارم مه‌كه‌. به‌ ڕێگای ڕاسپارده‌كانت ڕاده‌كه‌م، چونكه‌ دڵم فراوان ده‌كه‌یته‌وه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه‌، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه‌ و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ ده‌یانپارێزم. بمخه‌ سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه‌ دڵخۆشم ده‌كه‌ن. دڵم بخه‌ سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج. چاوم وه‌رگێڕه‌ له‌ ته‌ماشاكردنی ناڕه‌وا. له‌ ڕێگای خۆتدا بمژیێنه‌وه‌. فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه‌. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه‌ كه‌ لێت ده‌ترسن.