زەبوورەکان 33:119-38
زەبوورەکان 33:119-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار. فێری ڕێگای فه‌رزه‌كانی خۆتم بكه، تا كۆتایی ده‌یانپارێزم. تێم بگه‌یه‌نه و فێركردنه‌كانت په‌یڕه‌و ده‌كه‌م، به هه‌موو دڵه‌وه ده‌یانپارێزم. بمخه سه‌ر ڕێگای ڕاسپارده‌كانت. چونكه دڵخۆشم ده‌كه‌ن. دڵم بخه سه‌ر گه‌واهییه‌كانت. نه‌ک سه‌ر قازانج. چاوم وه‌رگێڕه له ته‌ماشاكردنی ناڕه‌وا. له ڕێگای خۆتدا بمژیێنه‌وه. فه‌رمووده‌ی خۆت بۆ به‌نده‌كه‌ت بچه‌سپێنه. ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ت داوه كه لێت ده‌ترسن.
زەبوورەکان 33:119-38 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم. تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم. بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن. دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج. چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ، لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە. بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی، ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن.