لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 41:119-48 - Compare All Versions

زەبوورەکان 41:119-48 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار. با میهره‌بانیه‌كه‌تم بۆ بێت، ڕزگاریه‌كه‌ت به‌گوێره‌ی فه‌رمووده‌ی خۆت. جا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ كه‌ گاڵته‌م پێ ده‌كات، چونكه‌ پشتم به‌ فه‌رمووده‌ی تۆ به‌ستووه‌. وته‌ی ڕه‌وا هه‌رگیز له‌ ده‌مم دوور مه‌خه‌ره‌وه‌. چونكه‌ ئومێدم به‌ حوكمه‌كانی تۆ هه‌یه‌. به‌ به‌رده‌وامی چاوم له‌ فێركردنه‌كانته‌. تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی. به‌ ئازادی ڕێ ده‌كه‌م، چونكه‌ داواكاری ڕاسپارده‌كانی تۆم. له‌ به‌رده‌م پاشاكانیش باسی گه‌واهییه‌كانی تۆ ده‌كه‌م، شه‌رمه‌زاریش نابم، خۆشی له‌ ڕاسپارده‌كانت ده‌بینم. چونكه‌ حه‌زم لێیانه‌. ده‌ست بۆ ڕاسپارده‌كانت به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌وێت. سه‌رنج ده‌ده‌مه‌ فه‌رزه‌كانت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 PNTZS

زەبوورەکان 41:119-48 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت، ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت، جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات، چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە. وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە، چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە. بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم، هەتاهەتایە و هەتاسەر. بە ئازادی دەڕۆم، چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم. لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم، شەرمەزاریش نابم. خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم، چونکە حەزم لێیانە. دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت، سەرنج دەدەمە فەرزەکانت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 KSS