لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 56:119-62 - Compare All Versions

زەبوورەکان 56:119-62 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌مه‌ بۆ من بوو. چونكه‌ ڕاسپارده‌كانی تۆم پاراست. په‌روه‌ردگار به‌شی منه‌. به‌ڵێنم داوه‌ فه‌رمووده‌كانت بپارێزم. به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ داوای ڕووی تۆم كرد. به‌پێی فه‌رمووده‌‌ی خۆت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. بیرم له‌ ڕێگاكانیی خۆم كرده‌وه‌، پێم به‌ره‌و گه‌واهییه‌كانت وه‌رگێڕایه‌وه‌. خێرا بووم و دوا نه‌كه‌وتم له‌ پاراستنی ڕاسپارده‌كانت. داوی به‌دكاره‌كان ده‌وری داوم. به‌ڵام فێركردنه‌كانت له‌بیر ناكه‌م. له‌ نیوه‌شه‌ودا هه‌ڵده‌ستم تا سوپاست بكه‌م له‌سه‌ر باشخوازیی حوكمه‌كانت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 PNTZS

زەبوورەکان 56:119-62 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەم نەریتە بۆ من بوو: ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد. ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی، بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم. بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم، بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە. لە ڕێگای خۆم ڕامام، پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە. خێرا بووم و دوا نەکەوتم لە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت. گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە، بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم. لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەم لەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 119 KSS