زەبوورەکان 65:119-72
زەبوورەکان 65:119-72 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چاكه‌ت كرد له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت، به‌پێی فه‌رمووده‌ی خۆت. هه‌ستی باش و زانینم فێر بكه. چونكه باوه‌ڕم به ڕاسپارده‌كانت هه‌یه. به‌ر له‌وه‌ی زه‌لیل بم گومڕا بووم. به‌ڵام ئێستا فه‌رمووده‌كه‌ت ده‌پارێزم. تۆ چاكیت و چاكه‌كاری. فه‌رزه‌كانی خۆتم فێر بكه. لووتبه‌رزان درۆم بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. به‌ڵام من به هه‌موو دڵه‌وه ڕاسپارده‌كانت ده‌پارێزم. دڵیان وه‌ک پیو بێ هه‌سته، به‌ڵام فێركردنه‌كانت شادییه بۆ من. چاک بوو بۆ من كه زه‌لیل بووم. بۆ ئه‌وه‌ی فێری فه‌رزه‌كانت بم. فێركردنه‌كانی زاری تۆ. له هه‌زار زێڕ و زیو باشتره بۆ من.
زەبوورەکان 65:119-72 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من.