زەبوورەکان 1:124-8
زەبوورەکان 1:124-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه”. با ئێستا ئیسڕائیل بڵێت: “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه. كاتێ خه‌ڵک لێمان هه‌ستان، ئه‌وا به زیندوویی قووتیان ده‌داین، كاتێ قینیان له دژمان جۆشا. ئه‌وا لافاو ڕایده‌ماڵین. لێشاو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی. ئه‌وا ئاوی هه‌ڵچوو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی”. پیرۆزه په‌روه‌ردگار. كه ئێمه‌ی نه‌كرده نێچیری به‌ر كه‌ڵبه‌یان. گیانمان وه‌ک چۆله‌كه له داوی ڕاوچیه‌كان ده‌رباز بوو. داوه‌كه پسا و ئێمه ده‌ربازبووین. هانامان به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه. دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.
زەبوورەکان 1:124-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت، «ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو، کاتێک خەڵک لێمان هەستان، ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین، کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا، ئەوا لافاو ڕایدەماڵین، لێشاو گیانمانی دەبرد، ئەوا ئاوی هەڵچوو گیانمانی دەبرد.» ستایش بۆ یەزدان، کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان. گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو، داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین. هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی.