په‌سنییه‌كان 124
124
به‌سنیی كه‌ژاوه‌كان. هی داویده.
1 “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه”. با ئێستا ئیسڕائیل بڵێت:
2 “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار لایه‌نگرمان نه‌بووایه. كاتێ خه‌ڵک لێمان هه‌ستان،
3 ئه‌وا به زیندوویی قووتیان ده‌داین، كاتێ قینیان له دژمان جۆشا.
4 ئه‌وا لافاو ڕایده‌ماڵین. لێشاو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی.
5 ئه‌وا ئاوی هه‌ڵچوو به‌سه‌ر گیانماندا تێده‌په‌ڕی”.
6 پیرۆزه په‌روه‌ردگار. كه ئێمه‌ی نه‌كرده نێچیری به‌ر كه‌ڵبه‌یان.
7 گیانمان وه‌ک چۆله‌كه له داوی ڕاوچیه‌كان ده‌رباز بوو. داوه‌كه پسا و ئێمه ده‌ربازبووین.
8 هانامان به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه. دروستكاری ئاسمانان و زه‌وی.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 124: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧