لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 125

125
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 ئه‌وانه‌ی پشتیان به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌ وه‌ک كێوی سیهیۆن وان. كه‌ ناله‌قێت، به‌ڵكو تاهه‌تایه‌ هه‌ر نیشته‌جێیه‌.
2 وه‌ک چۆن چیاكان ده‌وری یروشلایمیان داوه‌، په‌روه‌ردگاریش ده‌وری گه‌لی خۆی داوه‌ له‌ ئێستاوه‌ و تاهه‌تایه‌.
3 چونكه‌ گۆچانی خراپه‌كاران له‌سه‌ر میراتی خوداناسان جێگیر نابێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوداناسان ده‌ستیان درێژ نه‌كه‌ن بۆ خراپه‌كاری.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، چاكه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ پیاوچاكان، له‌گه‌ڵ دڵڕاسته‌كان.
5 به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باده‌ده‌نه‌وه‌ و ڕێگای چه‌وت ده‌گرن. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ به‌دكاران ده‌یانبات. ئاشتی بۆ ئیسڕائیل.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 125: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە