لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 126

126
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 كه‌ په‌روه‌ردگار ڕاپێچی سیهیۆنی گێڕایه‌وه‌، وه‌ک خه‌ون دیتوومان لێهات.
2 ئه‌و كاته‌ ده‌ممان پڕ پێكه‌نین و زمانمان پڕ په‌سنی بوو. ئه‌وسا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان وتیان: “په‌روه‌ردگار كارێكی مه‌زنی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كرد”.
3 په‌روه‌ردگار كارێكی مه‌زنی له‌گه‌ڵ كردین. شادمانی كردین.
4 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕاپێچه‌كه‌مان بگێڕه‌وه‌. وه‌ک جۆگه‌كانی باشوور.
5 ئه‌وانه‌ی به‌ فرمێسک ده‌چێنن، به‌ شادمانیه‌وه‌ دروێنه‌ ده‌كه‌ن.
6 ئه‌وه‌ی به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ڕوات و تۆوی بۆ چاندن باركردووه‌. به‌ په‌سنیه‌وه‌ دێته‌وه‌ و چه‌پكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی باركردووه‌.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 126: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە