زەبوورەکان 1:126-6
زەبوورەکان 1:126-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه په‌روه‌ردگار ڕاپێچی سیهیۆنی گێڕایه‌وه، وه‌ک خه‌ون دیتوومان لێهات. ئه‌و كاته ده‌ممان پڕ پێكه‌نین و زمانمان پڕ په‌سنی بوو. ئه‌وسا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان وتیان: “په‌روه‌ردگار كارێكی مه‌زنی له‌گه‌ڵ ئه‌وان كرد”. په‌روه‌ردگار كارێكی مه‌زنی له‌گه‌ڵ كردین. شادمانی كردین. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕاپێچه‌كه‌مان بگێڕه‌وه. وه‌ک جۆگه‌كانی باشوور. ئه‌وانه‌ی به فرمێسک ده‌چێنن، به شادمانیه‌وه دروێنه ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به گریانه‌وه ده‌ڕوات و تۆوی بۆ چاندن باركردووه. به په‌سنیه‌وه دێته‌وه و چه‌پكی به‌رهه‌مه‌كه‌ی باركردووه.
زەبوورەکان 1:126-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە، وامان لێهات وەک خەون ببینین. ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و زمانمان پڕ هەلهەلە بوو، ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان: «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!» یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد، شادمان بووین. ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە، وەک جۆگەکانی نەقەب. ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن، بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن. ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و تۆ‌و بۆ چاندن بار دەکات، بە هەلهەلەوە دێتەوە و بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.