لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:132-18

زەبوورەکان 11:132-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

په‌روه‌ردگار به‌ ڕه‌وا سوێندی بۆ داوید خوارد و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌: “له‌به‌ری پشتی خۆت له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نێم. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانت په‌یمانه‌كه‌م بپارێزن، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌واهیانه‌ی كه‌ فێریان ده‌كه‌م. ئه‌وسا خۆیان و نه‌وه‌كانیان تاهه‌تایه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نیشن”. چونكه‌ په‌روه‌ردگار سیهیۆنی هه‌ڵبژارد. حه‌زی كرد بیكات به‌ نشینگه‌ی خۆی. “تاهه‌تایه‌ ئه‌مه‌ ئارامگامه‌. لێره‌ نیشته‌جێ ده‌بم، چونكه‌ پێم خۆشه‌. داڕشت به‌سه‌ر ئازووقه‌كه‌یدا ده‌بارێنم. هه‌ژاره‌كانی تێر نان ده‌كه‌م. ڕزگاری ده‌كه‌مه‌ به‌ر كاهینه‌كانی، خوداناسانی ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. له‌وێ‌ قۆچ بۆ داوید ده‌ڕوێنم. چرایه‌ک بۆ مه‌سیحه‌كه‌م ئاماده‌ ده‌كه‌م. شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌مه‌ به‌ر دوژمنه‌كانی، به‌ڵام تاجه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كات”.