زەبوورەکان 7:137-9
زەبوورەکان 7:137-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕۆژه‌ی یروشلایم كه‌وت، نه‌وه‌كانی ئه‌دۆمت له بیر بێت. كاتێ وتیان: “ته‌ختی بكه‌ن. تا بناغه ته‌ختی بكه‌ن”. ئه‌ی كچی باڤلی تێكده‌ر، ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی تۆڵه‌ت لێ ده‌سێنێته‌وه، وه‌ک ئه‌و خراپه‌ی هی ئێمه‌ت دایه‌وه! ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كانت ده‌گرێت و به تاشه‌به‌ردیان ده‌دات!
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 137 بخوێنەوەزەبوورەکان 7:137-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت، کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!» ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە، دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە، وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە! دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و بە تاشەبەردیاندا دەدات!
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 137 بخوێنەوە