لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 137

137
1 له‌ده‌م ڕووباره‌كانی باڤل، له‌وێ‌ دانیشتین، هه‌روه‌ها گریاین كه‌ سیهیۆنمان بیر كه‌وته‌وه‌.
2 به‌ داربییه‌كانی ناوه‌ندی عووده‌كانی خۆمان هه‌ڵواسی.
3 چونكه‌ له‌وێ‌ ڕاپێچكه‌رانمان داوای په‌سنییان لێ كردین، چه‌وسێنه‌رانمان داوایان كرد دڵخۆشیان بكه‌ین: “په‌سنییه‌كمان له‌ په‌سنیه‌كانی سیهیۆنمان بۆ بڵێن”.
4 چۆن په‌سنیی په‌روه‌ردگار بڵێن له‌ خاكێكی بێگانه‌؟
5 ئه‌ی یوشلایم، ئه‌گه‌ر له‌بیرت بكه‌م، با ده‌سته‌ ڕاستم به‌هره‌كه‌ی له‌بیر بكات!
6 با زمانم به‌ مه‌ڵاشوومه‌وه‌ بنووسێت، ئه‌گه‌ر یادت نه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر یروشلایم له‌ سه‌رووی هه‌موو خۆشییه‌كم دانه‌نێم!
7 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕۆژه‌ی یروشلایم كه‌وت، نه‌وه‌كانی ئه‌دۆمت له‌ بیر بێت. كاتێ وتیان: “ته‌ختی بكه‌ن. تا بناغه‌ ته‌ختی بكه‌ن”.
8 ئه‌ی كچی باڤلی تێكده‌ر، ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی تۆڵه‌ت لێ ده‌سێنێته‌وه‌، وه‌ک ئه‌و خراپه‌ی هی ئێمه‌ت دایه‌وه‌!
9 ده‌ستی خۆش بێت ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كانت ده‌گرێت و به‌ تاشه‌به‌ردیان ده‌دات!

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 137: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە